Accessibility links

ئه‌حمه‌د میره‌: مانه‌وه‌ی بارزانی له‌ پۆسته‌که‌ی نیشانه‌ی مراندنی دیموکراسیه‌ته

  • Jani Diylan

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

زۆری له‌ میدیاکاران و رۆژنامه‌ نووسان ره‌خه‌نه‌ی توندیان له‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا هه‌یه‌ و نووکی پێنووسه‌کانیان له‌ بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تیژ کردوون، ئاخۆ ئه‌و ره‌خنانه‌ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که‌، ئایا ئه‌و که‌سانه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌رواننه‌ بنه‌ماڵه‌کانی تر و به‌رپرسانی تر؟

Barzani

Barzani

​ئه‌حمه‌د میره‌ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" چه‌ند خاڵێک سه‌ره‌کی هه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ره‌خنه‌ گتنی ئێمه‌ له‌ ئه‌نجامدانی کاروباره‌کانی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ فه‌رمانره‌وایی هه‌رێمی کوردستاندا:

  • ئه‌زمونی فه‌رمانره‌وایی پارتی له‌ ماوه‌ی 24 ساڵی رابوردوودا ‌ ئه‌زمۆنێکی شکست خواردووی نا سیاسیانه‌ی نا دیموکراتیانه‌ بوه‌.
  • ئه‌زمونی بارزانی هه‌م له‌ ساته‌ وه‌ختی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ فه‌رمی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بوه‌ وه‌ یاخود وه‌کو سه‌رۆکی پارتی‌ و فه‌رمانره‌وایی لایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌ریمی کوردستان بوه‌.
  • له‌ ماوه‌ی ساته‌ وه‌ختی فه‌رمانره‌وایی بارزانی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا، تاوانی گه‌وره‌ی سیاسی روور داوه‌ که‌ نه‌ک ئه‌بێ که‌سی مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ به‌ڵکۆ ئه‌مانه‌ ئه‌بێ دادگایی بکرێن، له‌وانه‌ "خیانه‌تی گه‌وره‌ی 31 ئاب،شه‌ری ناوخۆ، شه‌ر له‌گه‌ڵ PKK و هێزه‌کانی تر له‌ کوردستان،بێ سه‌رو شوێنکردنی رۆژنامه‌ نووسان و سه‌دان که‌س له‌ کادر و هه‌ڵسوراوانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان، په‌ل کێش کردنی سوپای تورکیا و حکومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. ئه‌وانه‌ ئه‌و نموونانه‌ن که‌ ئه‌کرێ بارزانی له‌سه‌ریان لێپرسینه‌وه‌ی لێ بکرێت. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی بارزانی له‌ پۆسته‌که‌ی نیشانه‌ی مراندنی دیموکراسیه‌ته‌، واته‌ ره‌خنه‌کانی ئێمه، به‌شداریکردنه‌ له‌ چه‌سپاندنی دیموکراسیه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ سیستمی حوکمرانی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ جۆرێک بێ که‌ ئاڵوگۆرکردنی ده‌سه‌ڵات تێدا شتێکی سروشتی بێت".

XS
SM
MD
LG