Accessibility links

ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان: تا نه‌بینه‌ خاوه‌ن یه‌ک گوتاری میدیایی ناتوانین بڵێین هیچ پێشکه‌وتنێکمان له‌ شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا به‌ده‌ستهێناوه‌

  • Balen Salih

ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان

ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان

ساڵێک به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتاش وه‌ک ده‌گوترێت میدیای ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وامه‌ له‌ شه‌ڕێکی سایکۆلۆژی دژی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی به‌ره‌نگاری ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ سوننه‌ ئاینزایه‌ ده‌بنه‌وه‌.

کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌روونییه‌ چه‌ندن و ئایا میدیای کوردی توانیویه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه‌دا سه‌روسه‌ودا بکات؟

ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌م شه‌ڕه‌ سایکۆلۆژی و پڕوپاگه‌نده‌ییه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دژ به‌ هه‌موو جیهانه‌ و کاریگه‌ریه‌کی زۆریشی هه‌بووه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک به‌هۆی ئه‌و میدیایه‌ی هه‌یه‌تی توانیویه‌تی خه‌ڵک له‌ جیهانه‌وه‌ به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت و ده‌شڵێت له‌ پاش هه‌ر شکستێکی ئه‌م ڕێکخراوه ده‌سبه‌جێ په‌نا ده‌بات بۆ شه‌ڕی سایکۆلۆژیی و پڕوپاگه‌نده‌یی وه‌ک هه‌وڵێک بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی لێی که‌وتوون.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌حمان که‌ به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌وانییه‌ ده‌شڵێت مه‌خابن تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت میدیای کوردی خاوه‌نی دیدگا و ڕوانگه‌یه‌کی کوردانه‌ نییه‌ بۆ پرسی شه‌ڕی داعش و ده‌شڵێت تا ئێستاش خاوه‌نی کارنامه‌یه‌کی ڕوون نییه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌ ده‌روونیه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌ڵام ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ لێره‌ و له‌وێ ده‌نگ هه‌ن داوای پێداچوونه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌ کاری میدیاییدا هه‌رچه‌نده‌ وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ به‌س نییه که‌ تا ئێستا نێوه‌نده‌ فه‌رمی و زانستیه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان بێده‌نگن به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ سایکۆلۆژیه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌یکات.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG