Accessibility links

ووریا قه‌ره‌داغی: نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌م و کورتی کردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه‌ی له‌ کۆبانی ئه‌نجام دراوه‌

  • Jani Diylan

Wuria Karadaghy

Wuria Karadaghy

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان قه‌واره‌یه‌که‌ که‌ زۆر له‌ ووڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه‌ به‌شخوراوه‌کان چاویان له‌ ده‌ست و بریار و کرداره‌کانیانه‌، به‌ڵام له‌ کاتێکدا هێڕشه‌ تیرۆریستیه‌کانی تونس، فه‌ره‌نسا و کویتی به‌ توندی شه‌رمه‌زار کرد به‌رامبه‌ر به‌ رووداوه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ کۆبانی بێده‌نگی نواند!

ووریا قه‌ره‌داغی به‌رێوه‌به‌ری هه‌رێمی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئاسیای ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"راسته‌ منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌م و کورتی کردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه‌ی له‌ کۆبانی ئه‌نجام دراوه‌، هه‌ر چۆن بوایه‌ ده‌بوایه‌ به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌ربکردابایه‌ و ئه‌م کاره‌ساته‌یان شه‌رمه‌زار بکردایه‌، چونکه‌ ئه‌مه‌ کارێکه‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تی، وه‌ کێشه‌که‌ سیاسیش نه‌بێت له‌ هه‌ر رووی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ ده‌بوایه‌ هه‌ڵوێستیان هه‌بوایه‌. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵویستی وڵاتان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه‌وه‌ به‌ستراوه‌، هه‌ڵوێستی UN له‌سه‌ر چی راوه‌ستاوه،‌ کاک ووریا ده‌ڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌و پێنج وڵاته‌ی که‌ ئه‌نجومه‌نی هه‌میشه‌یی پێک دێنن ده‌نگی ئه‌وان زۆر گرنگه‌ له‌ رووی سیاسیه‌وه‌، ئه‌وانی تر هه‌ر کامیان ده‌نگیان هه‌ڵبڕن به‌ ڤیتۆیه‌ک له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. کاک ووریا ده‌شڵێت نه‌ک هه‌ر کورد به‌ڵکۆ زۆری تری میلله‌تان له‌و بروایه‌دان نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان زۆر به‌رامبه‌ریان که‌م ته‌رخه‌مه".‌

XS
SM
MD
LG