Accessibility links

دلێر عه‌بدولخالق: ئه‌و خواسته‌ی مل بۆ دیکتاتۆری ده‌نێت له‌ مه‌ترسیدایه‌ نه‌ک ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان

  • Balen Salih

دلێر عه‌بدولخالق

دلێر عه‌بدولخالق

خوێندنه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌م ڕه‌وشه‌ سیاسیه‌ی له‌ هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه‌ جۆراوجۆرن.

هه‌ندێک پێیان وایه‌ ئه‌م ئاڵۆزیه‌ سیاسیانه‌ی هه‌ن کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمه‌وه‌، له‌ ده‌مێکدا هه‌ندێکی تر به‌ گه‌شبینیه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانن و ده‌ڵێن نیشانه‌یه‌ بۆ ژینگه‌یه‌کی دیموکراسی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.

دلێر عه‌بدولخالق نوسه‌ر و ڵیکۆڵه‌ر هاوڕایه‌ و ده‌ڵێت دڵخۆشه‌ به‌و دۆخه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت و ئه‌وه‌ی به‌ پراکتیک و دیفاکتۆ بڕوای به دیموکراسی هه‌بێت ئه‌وا پێویسته‌ بڕوای به‌م ڕه‌وشه‌ش هه‌بێت که‌ هێزه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم ڕوانینی جیاوازیان هه‌یه‌ بۆ سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش کرۆک و ئه‌رکی دیموکراسیه‌ که‌ یه‌کێک له‌ پایه‌کانی دیموکراسی بریتیه‌ له‌ هه‌بوونی فره‌ ڕوانین.

به‌ڕێز عه‌بدولخالق ده‌ڵێت ئێستاش که‌ دوو به‌ره‌ هه‌ن له‌ هه‌رێمی کوردستان یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیه‌ و ئه‌وی تریشیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیدایه و ڕێزگرتن له‌م ڕوانینه‌ جیاوازانه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ تێگه‌یشتن و قایل بوون به‌ دیموکراسی و گۆڕانی ئه‌و جۆره‌ دید و بۆچوونه‌یه‌ که‌ پێشتر کێشه‌کانی به‌ شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ده‌کران (وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌ شه‌ڕی ناوخۆی هه‌رێم له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ته‌کاندا) ئێستا ئه‌و کێشانه‌ ده‌برێنه‌ هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دلێر عه‌بدولخالق ده‌شڵێت ئه‌و بێ متمانه‌یه‌تیه‌ی له‌ نێوان هێزه‌ کوردیه‌کاندا هه‌یه‌ و هه‌روه‌هاش ئه‌و یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردنه‌، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ست و بڕوای به‌شێکی لایه‌نه‌کان که‌ ته‌نها وه‌ک دروشم بڕوایان به‌ دیموکراسی هه‌یه‌ و ته‌نها بڕوایان به‌و جۆره‌ دیموکراسیه‌ته‌ هه‌یه‌ که‌ ته‌نها ده‌بێت که‌سی یه‌که‌می خۆیان و گه‌وره‌ ئه‌ندامه‌کانی خۆیان باڵاده‌ست بن.

تێبینیه‌کی پێویست: ئه‌م وتووێژه‌ به‌ر له‌ په‌یامه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کراوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG