Accessibility links

سۆران خدری: کورد ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردوگان به‌ گرنگیه‌وه‌ وه‌ر بگرێت

  • Jani Diylan

Soran Khedri سۆران خدری

Soran Khedri سۆران خدری

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ هه‌ره‌شه‌ی دا که‌ تورکیا قه‌ت رێگا نادات له‌ درووستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌ رۆژئاوای کوردستان. کورد تا چه‌ند ده‌بێ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ به‌ گرنگیه‌وه‌ وه‌ربگرێت.

سۆران خدری چالاکی کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"بێگومان هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک،هه‌موو وته‌یه‌کی سیاسی، سیاسه‌تێکی تایبه‌تی له‌ پشته‌وه‌یه‌ وه‌ گه‌لی کورد نابێ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک وه‌کو پرۆپاگه‌نده‌یه‌ک‌ ته‌ماشای کات وه‌ ده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر زۆر جدی رووبه‌رووی ببێته‌وه‌ وه‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی له‌به‌ر چاو بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هات ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ که‌وته‌ بواری پراکتیکه‌وه‌ بتوانی وه‌ڵامی بداته‌وه‌ وه‌ یاخود به‌رگری کردن له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ رۆژئاوای کوردستان به‌ ده‌ست هاتووه‌. کاک سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ کۆبانی روویدا بێگومان په‌یوه‌ندیه‌کی زۆری هه‌یه‌ به‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه‌، ئاکه‌په‌ وه‌کو هه‌لێکی زۆر گه‌وره‌ وه‌ریگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ که‌ مۆراڵی تاکی کورد، نه‌ک ته‌نها له‌ رۆژئاوای کوردستان به‌ڵکو له‌ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا لاواز بکات و هه‌ر کات لاوازی کرد به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئاسانه‌".

XS
SM
MD
LG