Accessibility links

به‌هۆی شه‌ڕ له‌ حه‌سه‌که‌ ده‌یان هه‌زارکه‌س ئاواره‌ ده‌بن


ئه‌ندامێکی گروپێکی هاوکاری نێونه‌توه‌یی ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند شه‌ڕی نێوان داعش و له‌شکری سوریا له‌ حه‌سه‌که‌ بووه‌ به‌هۆی ئاواره‌ بوونی زیاتر له‌ 30 هه‌زار که‌س، ترازاندنی خێزانه‌کان له‌ یه‌ک و جێهێشتنی منداڵان به‌بێ سه‌رپه‌رشت.

سام دورده‌ن کاربه‌ده‌ستێکی کۆمیته‌ی هاوکای نێونه‌ته‌وه‌یی بنکه‌ له‌ عێراق ڕایگه‌یاند خه‌ڵکی له‌ حه‌سه‌که‌ پێویستیان به‌ خۆراک، ئاوی خواردنه‌وه‌، په‌ناهگا و ده‌رمان هه‌یه‌.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ داعش هێرشی کرده‌‌ سه‌ر چه‌ندین گه‌ڕه‌کی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوکومه‌ت له‌ حه‌سه‌که‌. چالاکوانان ده‌ڵێن له‌و کاته‌وه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه و‌ ده‌یان که‌س کوژراون. هه‌تا هه‌فته‌ی ڕابوردوو حه‌سه‌که‌ دابه‌ش بوو له‌ نێوان هێزه‌کانی حوکمه‌ت و هێزی کورده‌کان.

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئاژانسی سانای سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند هێرشی ئاسمانی هێزه‌کانی حکومه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆری له‌ توندڕه‌وانی داعش کوشتووه‌.

XS
SM
MD
LG