Accessibility links

به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌


ئیبراهیم تۆفیق نوری هاووڵاتیه‌کی کورده‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ئامێرێکی دروست کردووه‌ که‌ به‌ ڕێگای ئه‌م ئامێره‌ به‌ بێ ووزه‌ ده‌توانرێت ئاو ده‌ربهێندرێت. له‌به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌ڕێز نوری ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ئه‌م به‌هره‌یه‌ی خۆی بگه‌ێنێت به‌ جیهان، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵێکی زۆری داوه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاری بکات به‌ڵام هیچ هاوکاریه‌ک نه‌کراوه‌.

ته‌وه‌رێکی تری به‌رنامه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بڕیاره‌که‌ی دادگای باڵای وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌ هاوسه‌رگیری له‌ نێوان هاوڕه‌گه‌زبازه‌کاندا په‌سه‌ند کرد. ئه‌مه‌ش وه‌کو بڕیارێکی مێژویی لێی ده‌ڕوانرێت.

XS
SM
MD
LG