Accessibility links

هێمن سه‌یدی: درێژکردنه‌وه‌ ماوه‌ی بارزانی ده‌بێته‌ به‌ردی بناغه‌یه‌ک بۆ دیکتاتوریه‌ت و ده‌ستێکی کوشندده‌ له‌ دیموکراسیه‌تی ساوای کوردستان

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

Hemn Seyedi

نه‌خۆشیه‌ک تووشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌شێکی زۆری وڵاتانی جیهانی سیه‌م بوه‌ که‌ به‌ ده‌گمه‌ن وه‌ یاخود نه‌بوه‌ سه‌رۆکی وڵاتان وه‌ یاخود رێبه‌رانی پارته‌کان پۆسته‌کانیان له‌ خۆیانه‌وه‌ جێبهێڵن. ئه‌مرۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ به‌رامبه‌ر باو و هۆزێکی زۆر تونددایه‌، ئاخۆ بارزانی ملکه‌چی یاسا ده‌بێت و پاش به‌سه‌ر چوونی ماوه‌که‌ی ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وه‌؟

Massoud Barzani

Massoud Barzani

​هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"به‌ راستی خاکی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ داخه‌وه‌ خاکێکی دیکتاتۆر په‌روه‌ره‌، به‌ڵام له‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی تا ئێستا واته‌ تاکو مانگی هه‌شت که‌ خوله‌که‌ی کاک مه‌سعود ته‌واو ده‌بێ، ئه‌م سه‌رۆکایه‌تیه‌ تا ئێستا یاسایی بوه‌ وه‌ دیموکراتی بوه‌ به‌ڵام دووای ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ بکێشێت به‌ره‌و ئه‌و کولتوره‌ له‌ مێژینه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌روا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته‌ هۆێ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆکێکی تازه‌ بۆ کوردستان هه‌ڵبژێرێت و سه‌رۆکێکی دیکه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ببێنێت ده‌بێته خاڵه‌ وه‌رچه‌رخانێک له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین که‌ بۆ یه‌کمین جار ئاڵوگۆرێکی هێمنانه‌ی دیموکراتیک ئاوا به‌رێوه‌ بچێت، ئێستا کوردستان ده‌توانێت دوو ده‌وری هه‌بێت، یان ده‌وری درێژه‌ پێدانی ئه‌و که‌ڵتوره‌ کۆنه‌ یان ده‌وری داهێنانی که‌ڵتورێکی نوێ سیاسی. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ بروای من ئێستاکورد ئه‌وه‌نده‌ ئینسانی لێهاتوو، ئینسانی تێگه‌یشتوو و به‌ ئه‌زمونی هه‌یه‌، ته‌نها کێشه‌که‌ ره‌وانیه‌، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ تا ئێستا نه‌مانتوانیوه‌ ئه‌و ئاڵوگۆره‌ پێک بێنین، ده‌نا که‌سمان هه‌یه‌ که‌ بتوانی جێگای کاک مه‌ه‌سعود بگرێته‌وه‌ و ره‌نگه‌ ته‌نانه‌ت گه‌نجتر و ئه‌و‌رۆیی تر له‌ کاک مه‌سعودیش بێت. کاک هێمن ده‌شڵێت من به‌ بابه‌تێکه‌وه‌ زۆر توڕه‌م که‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ بوون و نه‌بوونی کاک مه‌سعود له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیدا، به‌ بڕوای من ئه‌وه‌ گه‌وره‌تین سۆکایه‌تیه‌ به‌ میلله‌تی کوردی باشور، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ سۆکایه‌تیه‌ به‌ پارتی و درێژکردنه‌وه‌ ماوه‌ی بارزانی ده‌بێته‌ به‌ردی بناغه‌یه‌ک بۆ دیکتاتوریه‌ت و ده‌ستێکی کوشندده‌ له‌ دیموکراسیه‌تی ساوای کوردستان".

XS
SM
MD
LG