کوه‌یت ڕایگه‌یاند ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مزگه‌وتێکی قه‌ره‌باڵغی شیعه‌کانی ئه‌نجام دا هاووڵاتیه‌کی عه‌ره‌بستانی سعودیه بووه. له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا به‌لایه‌نی که‌م26 که‌س کوژران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی کوه‌یت ده‌ڵێت فه‌هه‌د سوله‌یمان عه‌بدوئه‌لموحسن ئه‌لقه‌باع که به‌ڕه‌گه‌ز سعودیه، به‌رپرسیاره له هێرشه خۆکوژێکه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئیمام سادق.
ئه‌و ڕووداوه له کوه‌یت یه‌کێکه بوو له 3 هێرشی تیروریستی له 3 وڵاتی جیادا که له هه‌مان ڕۆژ ڕوویاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆ‌ک وه‌زیری تونس له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند باری ئاسایش توندتر ده‌کرێت له‌و ده‌مه‌ی به‌هه‌زاران گه‌شتیاری بیانی وڵاته‌که‌یان چۆڵکرد پاش هێرشێکی تیروریستی بۆ سه‌ر حه‌وانگه‌یه‌کی گه‌شتیاران.
ئه‌لحه‌بیب ئه‌لصید فه‌رمانیدا به له‌شکر به ئۆتیل و شۆینه‌کانی گه‌شتیاران بڵاوببنه‌وه، و گوتی 80 مزگه‌و‌تیش داده‌خرێن ئه‌وانه‌ی به تۆندڕه‌وی ناسراون.
جێ باسه به‌لایه‌نی که‌م 38 که‌س له تونس کوژران و به‌ده‌یان که‌س برینداربوون له ڕۆژی هه‌ینی له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و توندڕه‌وه گه‌نجه تونسیه ده‌ستیکرد به‌ته‌قه‌کردن له شۆینێکی گه‌شتیاران له ئۆتێلێکی پێنج ئه‌ستێره‌ی شاری سوسه.
له باشووری فه‌ره‌نساش پیاوێک هێرشی کرده سه‌ر کارگه‌یه‌ك وخاوه‌نه‌که‌ی سه‌ربڕی و سه‌ری ڵێکرده‌وه و هه‌وڵیدا شۆینه‌که بته‌قێنێته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرکراوه.