Accessibility links

موحسین ئه‌دیب: توندڕه‌وترین خوێندنه‌وه‌ بۆ ئاینی ئیسلام له‌لای سه‌له‌فیه‌کانه‌

  • Balen Salih

موحسین ئه‌دیب

موحسین ئه‌دیب

سه‌رهه‌ڵدانی ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌لێک مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ نه‌ک هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌ ئاسایشیه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ به‌ڵکو له‌سه‌ر ڕوانگه‌ هزریه‌کانی ئایدۆلۆژیه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ ناو ئاینی ئیسلامیشدا.

موحسن ئه‌دیب، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت له‌ کاتێکدا که‌ هه‌ر ئاینێک خاوه‌نی تێکستێکی پیرۆزی خۆیه‌تی و ئه‌و کاته‌ی خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌م تێکستانه‌ ده‌کرێت کاریگه‌ریه‌کان ده‌رده‌که‌ون، به‌و مانایه‌ی کاتێک قسه‌ له‌سه‌ر ئاینه‌کان ده‌کرێت قسه‌ کردنه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی یان شێوازی خوێندنه‌وه‌ی تێکسته‌کان.

به‌ڕێز ئه‌دیب، نوسه‌ری کتێبی (داعش کوڕی شه‌رعی سه‌له‌فیزم) ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک (عه‌ره‌ب، فارس، کورد، تورک، مالیزی، ئه‌فغانی.....هتد)خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ تێکستی ئاین هه‌یه‌ و ئه‌م جیاوازیه‌ش له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆکارێک له‌وانه‌ کولتوری نه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌هاش نوسینه‌وه‌ی حه‌دیسه‌کان.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌دیب باسیش له‌وه‌ ده‌کات زۆر هه‌ڵه‌یه‌ هه‌ر ته‌نها به‌میتۆدی له‌شکریه‌وه‌ شه‌ڕی ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکرێت که‌ نه‌ بڕوای به‌ دوێنێ نه‌ به‌ ئێستا و نه‌ به‌ ئاینده‌ش هه‌یه‌ وه‌ک ده‌ڵێت گریمان له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ناوبرا به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ پاش ماوه‌یه‌کی تر گروپێکی زۆر توندڕه‌وتر له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ ناوێکی جیاوازه‌وه‌ دروستبێت، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ به‌شوێن ڕیشه‌ هزریه‌کانی داعشدا بگه‌ڕێین که‌ له‌ سه‌له‌فیه‌تدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG