Accessibility links

که‌مال چۆمانی: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ پێناو حکومه‌تێکی تری بنکه‌فراواندا بێت ئه‌وا نابێته‌ چاره‌سه‌ر

  • Balen Salih

له‌گه‌ڵ هه‌وروادێ و قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ناکۆکیه‌کان له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به‌هۆی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌کانیش داوای سازان ده‌که‌ن.

ئایا ده‌رفه‌تێک بۆ سازان ماوه‌؟

که‌مال چۆمانی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م قه‌یرانانه‌ی ئێستا دروستبوون هه‌مان ئه‌و کێشه‌ و گرفتانه‌ن که‌ له‌ ساڵی 1991 ه‌وه‌ و پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ هه‌بوون و به‌ بێ چاره‌سه‌رکردن هێڵراونه‌ته‌وه‌ و وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ئالۆزیانه‌ی ئێستا به‌ سازان چاره‌سه‌ر ناکرێن چونکه‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌و هه‌رێمه‌ سازان ده‌کرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و کردنی به‌ قه‌یرانێکی تر نه‌ک چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.

به‌ڵام ئایا ئه‌و خواسته‌ بۆ چاره‌سه‌ر هه‌یه له‌ ناو لایه‌نه‌کاندا؟‌ به‌ڕێز چۆمانی ده‌ڵێت به‌داخه‌وه‌ ئه‌م ویسته‌ نه‌ له‌ ڕابردوو و نه‌ له‌ ئێستاشدا نییه‌ به‌ڵام ویستێک هه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌کان که‌ بریتیه‌ له‌ شه‌قامی کوردی و سۆشیال میدیا ئه‌م لایه‌نانه‌ی هه‌رێمی ناچار کردووه‌ و سه‌پاندویه‌تیه‌ سه‌ریان که‌ ئه‌م دۆخه‌ چیتر قه‌بوڵ ناکرێت و ده‌شڵێت هه‌ر بۆیه‌شه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی وه‌ک (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتیمانی و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) هه‌وڵ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆژه‌یه‌ک ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌وه‌ بده‌ن ئایا سازان ده‌کرێت یان نا.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ که‌مال چۆمانی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG