Accessibility links

سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین: له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵێکی وه‌ها ڕژد نه‌بووه‌ بۆ بنه‌بڕ کردنی پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ

  • Balen Salih

سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین

سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ وڵات و هه‌رێمه‌کانی جیهاندا بڵاوکردۆته‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ به‌ گه‌لێک پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ کراوه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌روه‌ها هه‌رێمی کوردستانیش.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ وتارێکیدا هاوکاتی بڵاوبوونه‌وی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ساڵانه‌یه‌ داوای کرد به‌ر له‌وه‌ی وڵاتان کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌که‌، پێویسته‌ کار بۆ باشترکردنی تۆماره‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بکه‌ن.

سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌م ڕاپۆرته‌ ساڵانه‌یه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جێی بڕوا و متمانه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی ئه‌مریکایه‌ وه‌ک کۆنگرێس و کۆشکی سپی و ناوه‌نده‌کانی بیرکردنه‌وه‌ و زانکۆکان و میدیای ئه‌مریکیش و ده‌شڵێت وه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌ ساڵانه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌ڕوانرێت که‌ هه‌ڵوێستی حکومه‌تی ئه‌مریکایه‌ سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و ئازادیه‌کانی تر به‌و مانایه‌ی هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ پێشێلکارییه‌کانی تۆمار کردبێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز شه‌مسه‌دین ده‌شڵێت ئه‌م ڕاپۆرته هاوشێوه‌ی ڕاپۆرته‌کانی پێشووش‌ ده‌بێته‌ بنچینه‌ بۆ زۆرێک له‌ بڕیاره‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ وڵاتانی تری جیهان و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤه‌ له‌ ساڵی 2014 دا و پێمان ده‌ڵێت هێشتا کێشه‌ی زۆری هه‌ن له‌ بواره‌‌کانی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕێزگرتن له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ه‌هاش کاتێک باس له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌کات وه‌ک ڕاپۆرته‌که‌ ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێراق ئازاد بووه‌ به‌ڵام ئه‌م پێناسه‌یه‌ی نه‌ادوه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم به‌هۆی پێشێلکاریه‌کانی هێزه‌ ئاسایشیه‌کانه‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG