Accessibility links

کۆماس شه‌هبازی: له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی وڵاتی دراوسێ سنوره‌که‌ بپارێزێ، تیرۆریستان له‌ خاکیه‌وه‌ ده‌رباز ئه‌بن

  • Jani Diylan

Komas Shahbazi

Komas Shahbazi

له‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌کانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێشی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ کۆبانی، به‌ پێی سه‌رچاوه‌کانی ناوه‌وه‌ی رۆژئاوا ژماره‌ی کۆژراو و برینداره‌کان زۆر زۆرتره‌ له‌وه‌ی له‌ میدیاکاندا بڵاو بوه‌ته‌وه‌.

Kobani city

Kobani city

​رۆژنامه‌وان کۆماس شه‌هبازی له‌ قامیشلوه‌وه‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"دیاره‌ ئامانجی ئه‌م جاره‌ی چه‌ته‌کانی داعش هاووڵاتیانی سڤیلی کردبوو به‌ ئامانج که‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێکی نوێ و پلانێکی نوێ بوو له‌ چه‌ته‌کانی داعش که‌ به‌ ئه‌نقه‌ست خه‌ڵکی مه‌ده‌نیان کرده‌ ئامانج. کاک کۆماس هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ پێی دوواترین زانیاری فه‌ره‌تر له‌ 667 هاوڵاتیی سڤیل گیانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ 180 برینداریش له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی باکوری کو‌ردستاندان و ئێستاکه‌ شاری کۆبانی به‌ ته‌واوی له‌ چه‌ته‌کانی داعش پاکراونه‌ته‌وه‌. کاک کۆماس ده‌شڵێت زۆربه‌ی هێڕشه‌کان له‌ به‌ره‌ی تورکیا و کراوون و دیاره‌ کاتێک که‌‌ تۆ سنورێکت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتێک، چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ سنوره‌که‌ بپارێزی که‌چی له‌ خاکی ئه‌وانه‌وه‌ تیرۆریستان ده‌رباز ئه‌بن.

XS
SM
MD
LG