کاربه‌ده‌ستێک ڕایگه‌یاند به‌هۆی شه‌پۆلێکی گه‌رما له شاری به‌نده‌ری که‌راچی باشوری پاکستان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا 1،233 که‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
نزار محه‌مه‌د بۆزدار به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباره‌کانی نێوه‌ندی کاره‌ساتی هه‌رێمی ڕایگه‌یاند له 20 ی مانگی 6وه نزیکه‌ی 65 هه‌زار که‌س به‌هۆی گه‌رماوه براون بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی که‌راچی. له‌و کاته‌وه شه‌پۆلێکی گه‌رما هه‌رێمی سندی گرتۆته‌وه.
ناوبراو به ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێسی ڕاگه‌یاند هێشتا 1،923 که‌س که به‌هۆی گه‌رما نه‌خۆش که‌وتوون له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه.
ئه‌م شه‌پۆلی گه‌رمایه هاوکاته له‌گه‌ڵ مانگی ڕه‌مه‌زان که موسوڵمانه‌کانی پاکستانیش به‌ڕۆژو ده‌بن.
په‌له‌ی گه‌رما له که‌راچی گه‌یشته 45 به پێوانه‌ی سه‌دی، له کاتێکدا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆریش کاره‌با نه‌بوو خه‌ڵکی ناچار بوون شه‌و له ده‌ره‌وه بخه‌ون.