چالاکوانان و ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگوباسی سوریا ڕاده‌گه‌ێنن هێزه کوردیه‌کان ملیتانه‌کانی ڕێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان ده‌رکردووه که خزه‌یان کردبووه شاری کۆبانی، به‌ڵام پێکدادانه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که به‌رده‌وامه. ژماره‌ی قوربانیانیه سڤیلیه‌کان له 200 که‌س زیاترن و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌ی قوربانیان له‌وه‌ش به‌رزتر بێته‌وه له کاتێکدا گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌کان به‌رده‌وامه.
چالاکوان مسته‌فا بالی به ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێسی ڕاگه‌یاند" کۆبانی به ته‌واوه‌تی له داعش پاککراوه‌ته‌وه و ئێستا هێزه کوردییه‌کان ناو شاره‌که ده‌گه‌ڕێن بۆ هه‌ر ملیتانێکی داعش ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه خۆی حه‌شاردابیت".
ئاژانسی ده‌نگوباسی ساناش ڕایگه‌یاندووه کۆبانی له ملیتانه‌کانی داعش پاککراوه‌ته‌وه.
بالی و ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریایی بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه شه‌ڕ له نێوان هێزه کوردیه‌کان و ملیتانه‌کانی داعش له ناوچه‌کانی باشور و ڕۆژئاوای شاره‌که به‌رده‌وام بوو به‌ڵام زانیاری زیاتریان نه‌دا.
کۆبانی بوو به سیمبولی خۆڕاگری کورده‌کان پاش ئه‌وه‌ی شاره‌که توانی به‌ره‌نگاری گه‌مارۆدان بۆ چه‌ندین مانگ له‌لایه‌ن داعشه‌وه ببێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی هێزه کوردیه‌کان به پشتیوانی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هێز‌ی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا توانیان ئه‌و گه‌مارۆیه بشکێنن و توندڕه‌وه‌کان ده‌ربکه‌ن.
هێرشه له ناکاوه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ سه‌ر کۆبانی و حه‌سه‌که ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بانگه‌شه‌ی شه‌پۆلێکی توندوتیژی کرد له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی موسوڵماناندا.