ڕێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی هاوینه هه‌وارێکی که‌ناری تونسی گرته ئه‌ستۆ، که بوو به‌هۆی کوژرانی زیاتر له 30 که‌س زۆربه‌یان گه‌شتیار بوون.
داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه خۆکوژیه‌که‌ی مزگه‌وتێکی شیعه‌کانیشی له کوه‌یت گرته ئه‌ستۆ. له‌و هێرشه‌دا زیاتر له 20 که‌س کوژران.
له فه‌ره‌نساش هێرشێک به ئۆتۆمبێل کرایه سه‌ر کۆمپانیایه‌کی گاز، که بنکه‌ی سه‌ره‌کی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه، سه‌ربڕینی پیاوێکی لێکه‌وته‌وه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن گومانباره‌که ده‌ستگیر کراوه.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون ده‌ڵیت ئه‌وانه‌ی کاری توندوتیژییان ئه‌نجام داوه ده‌بێت به زووترین کات بدرێن به دادگا.