Accessibility links

بەرنامەی تیرێژ: قەیرانی هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی


لە 23 ی ئەم مانگە لە دانیشتنێـکدا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق بۆ پـیاداچوون بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، چەندین پـرۆژە پـێشـکەشکران. لە هەمان کاتدا پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردسـتان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد کە قەیرانێـکی سیاسی لە هەرێم دروسـتکردووە.

ئایا پـرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردسـتان لەو ئاستەدایە کە بە قەیرانێـکی سیاسی ناودێربکرێت؟ چ جیاوازیـیەکی یاسایی هەیە لە نێوان هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە یان لە لایەن پەرلەمانەوە؟

بەرنامەی تیرش کە بەرنامەیەکی هەفتانەیە لە لایەن خالید فەتاح پـێشـکەش دەکرێت، میوانداری دکتۆر حاکم شێخ لەتیف، سیاسەتوان و یاساناس و بەڕێز ئازاد ئەبو بەکر ئەندامی پـێشووی پەرلەمانی عێراقی کرد.

لە میانەی بەرنامەکە، حاکم شێخ لەتیف دەڵێت نەبوونی باوەڕی بە دیموکراسی لە هەرێمی کوردسـتان ئەو قەیرانەی پەیدا کردووە، هەروەها دەڵێت ئەو باوەڕی بە سـازدان نیـیە.

ئازاد ئەبو بەکریش دەڵێت دیموکراسی لە کوردسـتان هەیە، بەڵام کێشەکە نەبوونی دەسـتورە. هەروەها گوتیشی لە عێراق سـیستەمێـکی دیموکراسی لەسەر بنەمای تەوافوق پەیڕەودەکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:33 0:00

XS
SM
MD
LG