مەکتبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردسـتان ڕۆژی پـێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاووتوێکردنی مەسەلەی هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و سیستەمی پەرلەمانی لە هەرێم.
بەپـێی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا مەکتەبی سیاسی جەختی کردووەتەوە سەر بۆچوونەکانی خۆی لەم بارەیەوە.
بە مەبەستی زانینی زیاتر لە بارەی ئەم کۆبوونەوەیە دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ عیماد ئەحمەد وتهبێژی مهكتهبی سیاسی یهكێتی کردووە.