Accessibility links

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی: هه‌ڕه‌شه‌کردن بۆ کوشتن له‌ کوردستان ئاساییه‌ و خه‌ڵکانێک هه‌ن په‌نا بۆ ئه‌م جۆره‌ شێوازانه‌ ده‌به‌ن

  • Balen Salih

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌ سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌کرێت.

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی هه‌واڵه‌که‌ پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ستیان کردووه‌ به‌ جموجۆڵێکی نائاسایی له‌ ده‌وروبه‌ری ماڵه‌که‌ی و شه‌وی ڕابردووش به‌ 4 ژماره‌ی جیاوازی ته‌له‌فون (ژماره‌کان لای خۆی پارێزراون) له‌ کاتی جیاجیادا په‌یوه‌ندی پێوه‌ کراوه‌ و به‌ زمانێکی زۆر ناشیرین جنێو و ناوبانگزڕاندن و سوکایه‌تیه‌کی زۆر به‌ خۆیی و به‌ یه‌کگرتوو و به‌ خێزان و خانه‌واده‌ و خوشک و برایانی کراوه‌ و ده‌شڵێت له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیانه‌دا ئه‌و قسانه‌ش به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش کراوه‌ که‌ به‌شدارییان له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی 23 ی مانگی شه‌شی په‌رله‌ماندا کردبوو.

به‌ڕێز هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیانه‌یان کردووه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیشیان کردووه‌ و وتویانه‌ ده‌بێت باجی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان بده‌ن که‌ ئێوه‌ به‌شداربوون و بوونه‌ته‌ جاشی ئێران و هه‌روه‌هاش وه‌ک ده‌ڵێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کوده‌تایه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌ماندا کراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی ناکۆکی له‌ناو یه‌کگرتووی ئیسلامیدا به‌ تایبه‌تیش وه‌ک ده‌گوترێت له‌ نێوان ئه‌ندامانی یه‌کگرتووی ئیسلامی له ده‌ڤه‌ری بادینان و ده‌ڤه‌ری سۆران و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ببێته‌ مایه‌ی گۆڕینی هه‌ڵوێستی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه‌، ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هه‌ڵوێستی ته‌واوی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو بووه‌ و هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو وه‌ک لایه‌نێکیش ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ ئه‌ندامانی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو بایکۆتی دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان بکات و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی نه‌بوو که‌ فراکسیۆنی یه‌کگرتوو پڕۆژه‌ی نه‌بێت و ده‌شڵێت ئه‌م کێشانه‌ی ناو یه‌کگرتوو له‌سه‌دا هه‌شتای په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ که‌ تا ئێستاش دوو به‌ڕێوه‌بردن و دوو زۆن و دوو ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌یه‌ له‌ کوردستاندا و ئێمه‌ش باجی ئه‌و دۆخه‌ ده‌ده‌ین. ‌

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG