Accessibility links

محەمەد مستەفا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی پـێنجشەممەی مەڵبەندی بادینانی یەکگرتووی ئیسلامی دەدوێت


سەرکردایەتی مەڵبەندی سێی بادینانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕۆژی پـێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا سەبارەت بە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان کە تیایدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پـرۆژەی هه‌موارکردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم کرا.

محەمەد مستەفا بەرپـرسی مەڵبەندی سێی بادینانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی هەڵوێسـتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان هەر لە سەرەتاوە لەسەر ئەم مەسەلەیە ڕوون و ئاشکرا بوو کە لەگەڵ سـازدانی نیشـتیمانی بوون و بەر لەوەی مەسەلەکە بچێتە نێو هۆڵی پەرلەمان وتووێژی لەسەر بکرێت و پاشان بڕیاربدرێت.

پاشان سەبارەت بە جیاوازی هەڵوێستەکانی نێوان یەکگرتووی ئیسلامی، دەڵێت ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردسـتان بەسەر دوو دەڤەردا دابەشبووە، پارێزگای سلێمانی لە ژێر دەسەڵاتی سەوزدایە و هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک لە ژێر دەسەڵاتی زەرددایە، بۆیە ڕەنگە لایەنی سیاسی لە دەڤەری سلێمانی هەندێـک بۆچوونیان هەبێت خزمەتی هەموو هەرێمەکە نەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:48 0:00

XS
SM
MD
LG