Accessibility links

هه‌ڵوێست که‌ریم: ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵگانه‌ ساخته‌ن، هۆکاره‌کانی ساخته‌ بوونیان نه‌سه‌ڵماندوون

  • Jani Diylan

Halwest Karim

Halwest Karim

Abdulla Karim Mahmoud

Abdulla Karim Mahmoud

​دیاره‌ مرۆڤ زۆر جار که‌ کارێک ئه‌نجام ده‌دات چاوه‌روانی هیچ پاداشتێک نییه‌ بێجگه له‌ ئه‌نجام دانی کارێک له‌ پێناوی ئامانجێکدا، به‌ڵام نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود نه‌ک هه‌ر ستایش و پاداشتیش نه‌کراوه‌ به‌ڵکۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کار و لێکۆڵینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ کچه‌ بێ سه‌ر و شوێنه‌کانی ئه‌نفال ئه‌نجام داوه‌ سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌ و روبه‌رووی دادگا ده‌بێته‌وه.

Doc

Doc

​هه‌ڵوێست که‌ریم چالاکی کاروباری سڤیل که‌ هه‌ر وه‌ها کچی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حموده‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و سکاڵایه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال بۆ دادوه‌ری گشتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رز کراوه‌ته‌وه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ ساڵی 2013 درووستکراوه‌ بۆ به‌ دوواچووێ دۆسیه‌ی ئه‌و کچانه‌ی ئه‌نفال کراوون و ره‌وانه‌ی یانه‌ شه‌وانه‌کانی میسر کراوون و هه‌ر وه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه وه‌ یاخود ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه کاریان کردوون. هه‌ڵوێست خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ ئه‌م به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌ سه‌دایه‌کی درووست کرد و له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده‌وه‌ باس کرا که‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ساخته‌یه‌، له‌و مێژووه‌وه‌ واته‌ له‌ ساڵی 2003 وه‌ تا ئێستا کار له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ئه‌کرێ که‌ بڵێن ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ساخته‌یه‌ وه‌ یاخود درووست کراوه‌. هه‌ڵوێست خانم ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵگانه‌‌ ساخته‌ن، هۆکاره‌کانی ساخته‌ بوونیان نه‌سه‌ڵماندووه‌، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ بریارێکیان له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ داوه‌ که‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ساخته‌یه".‌ ‌‌

XS
SM
MD
LG