Accessibility links

لە كەركوک 6 هەزار خوێندكار لە تاقیكردنەوەكانى كۆتایى ساڵ بێبەشكران


بەهۆى ئاشكرابوونى گزى و پێشێلكارى لە كاتى تاقیكردنەوەكاندا، وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى عێراق ئەنجامى تاقیكردنەوەى بەرایى دەرەكى 6 هەزار خوێندكارى پارێزگاى كەركوكى ڕەتكردەوە و سەرجەمیانى لە بەشداریكردنى تاقیكردنەوەكانى كۆتایى ساڵى خوێندنى 2014-2015 بێبەش كرد.

شێرزاد ڕەشید بەڕێوەبەرى خوێندنى كوردى لە پەروەردەى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند" لە كاتى تاقیكردنەوەى بەرایـیدا لە كەركوک گزى كراوە و وەڵامى پرسیارەكان براوەتە نێو هۆڵەكانى خوێندن، هەروەها ڕێژەى دەرچوونیش 100% بووە، بۆیە ئەنجامى تاقیكردنەوەى بەرایى سەرجەم ئەو خوێندكارانە ڕەتكرایەوە كە ویستیان تاقیكردنەوەى دەرەكى ئەنجام بدەن."

بەپێى وتەى بەڕێوەبەرى خوێندنى كوردى لە پەروەردەى كەركوک، ژمارەى ئەو خوێندكارانەى بەهۆى ئاشكرابوونى گزى كردنەوە لە تاقیكردنەوەكانى كۆتایى ساڵى پۆلى سێیەمى ناوەندى و شەشەمى ئامادەیى بێبەشكراون 6 هەزار خوێندكارە.

بێبەشكردنى ئەو 6 هەزار خوێندكارە لە تاقیكردنەوەكانى كۆتایى ساڵ لە كەركوک، لەكاتێكدایە ژمارەیەكى زۆر لە دەرچووانى زانكۆ و پەیمانگاكان لەو پارێزگایە لە چاوەڕوانى دامەزراندان، بەڵام هیچ كام لە حكومەتى هەرێم و حكومەتى ناوەندى دایان نامەزرێنێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:59 0:00

XS
SM
MD
LG