Accessibility links

هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب: باڵه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زاڵیشه‌ به‌سه‌ر جموجۆڵه‌ سه‌ربازیه‌کانی ڕێکخراوه‌که‌دا

  • Balen Salih

هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب

هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب

هه‌ندێک له ڕاپۆرته‌ شیکاریه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ سوننه‌ ئاینزاکه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ناکۆکی نه‌ته‌وه‌ییدایه‌ له‌ عێراقدا و به‌ تایبه‌تیش له‌ نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌بدا.

هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م هێزه‌ تیرۆریستیه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئایدیۆلۆژیایه‌کی توندڕه‌وانه‌ی ئیسلامیه‌ به‌ڵام پاشخانێکی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ و ده‌شڵێت هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی کێشه‌ی خاک هه‌یه‌ واته‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان خه‌ریکه‌ ئه‌م پاشخانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌وه‌ش زانراوه‌ که‌ ئه‌م هێزه‌ به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان پارتی به‌عس له‌ پشت گه‌وره‌کردنیه‌وه‌ بووه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز غه‌ریب ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ڕێی نانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ناکۆکیانه‌وه‌ پێگه‌ی خۆی تۆکمه‌ بکات و ناکۆکیه‌کان قوڵتر بکاته‌وه‌ و ده‌شڵێت کێسه‌که‌ لای خۆمانه‌ و ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ نه‌یانتوانیووه‌ ڕه‌وشێکی وه‌ها گونجاو بێننه‌ ئاراوه‌ له‌ نێوان پێکهاته‌کاندا تا ته‌واوی پێکهاته‌کان ئه‌و هه‌سته‌یان له‌لا دروست بێت که‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌‌تیکردنه‌که‌ بۆ هه‌موویانه‌ و خۆیانیش به‌شێکن له‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیانه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG