له‌کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌کانی توه‌رک ده‌رگایان به‌ڕووی پارتی ئۆپۆزسێۆنی سه‌ره‌کی له‌و ووڵاته‌دا داخست، وه‌ک پێده‌چێت یائه‌وه‌تا کارێکه ڕێگا بۆ هه‌ڵبژاردنێکی نوێی خۆشه‌کات یاخوود بۆ مانه‌وه‌ێ پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان AKP به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆک ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆدوغان له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌پشتیوانی نه‌ته‌وه‌یه‌کان.
باجی ئه‌مه، له‌وانیه کۆتایی‌هاتن بێت به ووت‌وێژی ئاشتی نێوان ئه‌نکه‌ره و کورده‌کان. باجێکی‌که‌ش، نه‌ته‌وه‌یه‌کان هه‌وڵه‌ده‌ن دوای هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی ئۆردو‌غان سنوردارکه‌ن، که به‌هیوابوو پارته‌که‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی 7ی مانگی 6 به‌ڕێوه‌چوو به‌زۆرینه‌ی گه‌وره سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت به‌ڕێژه‌یه‌ک به‌سبێت بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ پته‌وکردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی و که‌مرکرنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان.
پارتی ئیسلامیی دادوو گه‌شه‌پێدانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان که‌ڕه‌تێکی‌که له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی مانگی 6 وه‌ک پارتێکی گه‌وره ده‌رکه‌وت، به‌ڵام زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی پێویست بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات وه‌ک یه‌ک پارت بۆ یه‌کم جاره له‌وه‌تای ساڵی 2002وه له‌ده‌ست ده‌دات.
پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له%10ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ده‌ستداوه له‌ساڵی 2011دا به‌ده‌ستی هێنابوون، خه‌ونی ئۆردوغانی تێکشکاند ده‌ستورێکی تایبه‌تی بۆ دارێژرێت.
ئۆپۆزسێۆنی سه‌ره‌کی پارتی گه‌لی کۆماریی(جه‌هه‌په) له7ی 6دا، 132 کورسی به‌ده‌ستهێنا، له‌کاتێکدا پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (مه‌هه‌په) و پارتی دیمکراتی گه‌لانی چه‌پڕه و (هه‌ده‌په) هه‌ریه‌ک 80 کورسیان به‌ده‌ستهینا.
پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌کۆی 550 کوه‌رسی په‌رله‌مان پێکدێنێت 258 کورسی به‌ده‌ستهێناوه.
ئێواره‌ی هه‌ینی، ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌وڵه‌ت به‌هجه‌لی پێشنیاری هاوبه‌ندیی پارتی کۆماری ڕه‌تکرده‌وه ئه‌وه‌ی داوای یه‌کخستنی هه‌ر3 پارته سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئۆپۆزسێۆنی ده‌کرد، هه‌رچه‌نده پێشنیاری کردبوو سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران به‌نۆره بێت، به‌هجه‌لی به‌ڕۆژنامه‌ی تورکیا سۆزکووی ووتبوو " باوه‌ڕناکه‌م کاری خۆی بکات" .
ڕابه‌ری (جه‌هه‌په) که‌مال قڵچدار ئۆغڵو ووتی پێشنیاره‌که‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تورکیا کردوه.
نه‌ته‌وه‌یه‌کان له‌لایان شیکه‌ره‌وانه‌وه به‌لانی که‌مه‌وه وه‌ک هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی پارتی داد‌و گه‌شه‌ۆێدان ده‌بینرێن، به‌ڵام له‌وانه‌یه دۆخه‌که بۆئۆردوغان سه‌خت بێت. هه‌ندێک پرس له‌خۆده‌گرێت له‌وانه که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی، ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌کاروباری حکومه‌ت و سنووردارکردنی ڕۆڵی به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا بگونجێت، هه‌روه‌ها دانانی سنوورێک بۆ هه‌وڵی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ری3 ده‌یه له‌سه‌رهه‌ڵدانی درێژخایه‌نی کورده‌کان.
بۆزیاتر له 2 ساڵه ئه‌نکه‌ره وتوێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری (په‌که‌که‌ی) قه‌ده‌غه‌کراو زیندانی عه‌بدوڵا ئۆچئالان ده‌کات. بۆ خه‌ستکردنه‌وه‌ی قووڕاوه‌که، وه‌ک باچه‌لی له‌کۆتایی هه‌فته‌دا به‌ڕوونی ووتی، ئۆردو‌غان ده‌بێت له‌کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌زار ژووری ده‌رچێت، ئه‌وه‌ی به‌م دوایانه له‌ئه‌نکه‌ره بنیاتنرا و جێگای مشتوومڕووه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ کانکایا کۆشکه باوه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی له‌ئه‌نکه‌ره. هه‌روه‌ها چه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه دادگایی 4 وه‌زیری پێشوو بکرێته‌وه ئه‌وه‌ی پێشتر بێ‌تاوان کران له‌لێکۆڵینه‌وه‌ی داهاتی نائاسایی له‌ساڵی 2013دا ده‌ستی پێ‌کرد، له‌وانه کوڕی ئۆردو‌غان بلال و چه‌ندکه‌سێکی‌دیکه له‌خانه‌واده‌که‌ی تێوه‌گلابوون. باچه‌لی چه‌ندین جار به‌ڕابه‌رنی (ئه‌که‌په) و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆی ووتوه "بیلالمان به‌نێو حکومه‌ت وه‌رگرن" .
دبلۆماتێکی ئه‌ورپی له‌ئه‌نکه‌ره ده‌ڵێت، ڕوون نیه ئۆردو‌غان پابه‌ندی هه‌موو 4 مه‌رچه سه‌ره‌کیه‌که ده‌بێت، له‌وباوه‌ڕشدا نیم به‌هیچ ڕازی بێت له‌کۆشک ده‌رچێت ، یاخوود دوباره هه‌وڵی دادگایی وه‌زیره‌کان بداته‌وه، ئه‌مه مه‌ترسیه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کان. ووتیشی ئه‌گه‌ر داوای دووباره هه‌ڵبژاردنی پێشکاتی لێبکرێت، له‌وانه‌یه ئۆردو‌غان له‌لایان ده‌نگده‌رانه‌وه خه‌ڵات بکرێت، وه‌ک مه‌ترسیه‌ک له‌که‌وتنه‌وه‌ی نائارامی دبلۆماتی.
سه‌رۆکی تورکیا ده‌توانێت داوای هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خت بکات ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت حکومه‌ت دوای 45 ڕۆژ پێکبینێت، له‌وکاته‌ی هه‌وڵی هاوبه‌ندی ده‌ستپێده‌کات، له24 مانگی 6ه‌وه ده‌ستپێده‌کات ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌فه‌رمی داوود ئۆغلۆ ڕابه‌ری گه‌وره‌ترین پارت به‌فه‌رمی داوای کرد.
ئاکامی هه‌ڵبژاردنی 7ی مانگی 6 له‌سه‌ر ده‌ستی علمانیه‌کان و لیبراڵه‌کان سنووری بۆ ئۆردو‌غان و باڵاده‌ستیی سیاسی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان دانا، ووتی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت سیاسه‌تی تورکیا چیدی تا‌که که‌س به‌رێوه‌ی نابات، له‌ڕووی یاسایی‌شه‌وه تاڕاده‌یه‌کیش به‌هۆی ده‌نگهێنانی له‌به‌رچاوی (هه‌ده‌په) لایه‌نگری کورده‌کان له‌هه‌ڵبژاردندا. به‌ڵام هه‌ندیک چاو‌دێر ئاگاهیان دا ده‌رباره‌ی پێشبینی پێشوه‌خت بۆ له‌ناوچوونی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان.
به‌پێی بڵاوکراوه‌ی پێگه‌ی ئه‌لمۆنیته‌ری تورکیا نووسه‌ر مسته‌فا ئه‌کیول ووتویه‌تی "ئۆردوگان شه‌ڕيکی له‌ده‌ستدا نه‌ک جه‌نگه‌که". ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ناتوانرێت حکومه‌تی هاوبه‌دنی بێکبێت، ئه‌توانرێت هه‌ڵبژارانی پێشوه‌خت بکریت وله‌به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی داداو گه‌شه‌پێدان بیت.
پارتی دادووگه‌شه ئه‌توانێت بڵێت ئه‌وهه‌ڵبژاردنه‌ی دیبینیت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌رڵاتی ره‌هامان نه‌بێت ئه‌وا ووڵات به‌روه پشێوی ده‌روات.
هه‌ندێک شیکه‌ره‌وه داوا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌که‌ن له‌ئێستادا ناچارن دۆخه‌که ئارامکه‌نه‌وه له‌پێناو جوونه هاوبه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی دادوو گه‌شه و ئۆردو‌غان ، ئه‌م بژاره‌یه بۆ چوون به‌ره‌وخولێکی‌که‌ی دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌دوای 7ی مانگی6 باشترینه.
ڕاوه‌رگرتنی گشتی ئه‌وه‌ی له‌وه‌تای 7ی 6ه‌وه کراوه ئاماژه ده‌ده‌ن پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌سکه‌وتی باشتر له‌هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خت به‌ده‌ستدێنێت و له‌دابین کرندی ده‌نگی زۆرینه نزیک ده‌بێته‌وه.