Accessibility links

توندوتیژی له‌ به‌غدا و ده‌وروبه‌ری


کاربه‌ده‌ستان له‌ عێراق ده‌ڵێن به‌هۆی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ عێراق به‌لایه‌نی که‌م 5 که‌س له‌ ده‌روه‌ی به‌غدا کوژراون.

ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس ده‌ڵێت بۆمبێک ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازارێک له‌ ناوچه‌ی مه‌حمودیه‌ ته‌قییه‌وه‌ که‌ بوو به‌هۆی کوشتنی سێ که‌سی سڤیل و بریندار بوونی نۆ که‌سی تر. ئه‌فسه‌رێکی تریش ڕایگه‌یاند بۆمبی دوهه‌م دوو چه‌کداری عه‌شتره‌ته‌کانی کوشتووه‌ و سێ که‌سی تریشی بریندار کرد له‌ ناوچه‌ی مه‌دائین له‌ باشوری به‌غدا. له‌ ناو به‌غداش کاربه‌ده‌ستان ته‌رمی سێ که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر شه‌قام فڕێ درابوون که‌ هه‌ر سێکیان ده‌ستو قچیان به‌سترابوو و گولله‌ به‌ر سه‌رو سنگیان که‌وتووه‌. که‌سیان ناسنامه‌یان پێ نه‌بووه‌.

XS
SM
MD
LG