دوو هه‌فته پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا شاره‌زایان له‌سه‌ر یه‌ک شت کۆکن ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه که که‌س نازانێ چی ڕووده‌دات له داهاتوودا.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی 6 بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی تورکیا چی تر زۆرینه‌ی ڕه‌ها نه‌بێت و نه‌توانێت به‌ته‌نها حکومه‌ت پێکبهێنێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێت هاوبه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌لایه‌نی که‌م یه‌کێک له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان دروست بکات تا بتوانێت حکومه‌ت پێکبهێنیت.
ئێرسین کلیچئۆغلۆ مامۆستای سیاسه‌تی تورکیا له زانکۆی سه‌بانچی له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ڵێت نه‌ک هه‌ر ئه‌و که‌س ناتوانێت پێشبینی بکات که چی ڕووده‌دات.
سینان سیدی به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستتوتی زانستی تورکیا له زانکۆی جۆرج تاون ده‌ڵێت ئه‌ویش هێچ له بژاره‌کان ڕه‌ت ناکاته‌وه.
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که له هه‌موی زیاتر شیانی هه‌یه ئه‌وه‌یه ڕێککه‌وتنێک له نێون پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا ئاک پرتی و پارتی مه‌هه‌په‌ی نه‌ته‌وه په‌رست بکرێت که ئه‌مه‌ش دژی پرۆسه‌ی ئاشتی دوو ساڵه ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کانی که هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌تۆنۆمی ده‌ده‌ن. هه‌ردوو لایه‌نه‌که به باڵاێکی ڕاستڕه‌و داده‌نرێن له مه‌یدانی سیاسی تورکیادا، به‌ڵام ڕێککوتنی هاوشێوه ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌نگی کورده‌کان بۆ ئاکه‌په.