Accessibility links

به‌ختیار که‌ریم: پێویسته‌ دۆسێی به‌ دیموکراسی کردن به‌شێک بێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و له‌ ناوچه‌که‌دا

  • Balen Salih

به‌ختیار که‌ریم

به‌ختیار که‌ریم

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه‌کان زۆرن بۆ له‌ناوبردن یان هه‌ر هیچ نه‌بێت سنوردارکردنی جموجۆڵه‌کانی تێرۆریزم به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێرشه‌ تێرۆرکاریه‌کان له‌ ساڵی پاردا به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 35 له‌ زیادیان کردووه‌.

هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ش به‌وه‌ کراوه‌ به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 81 ژماره‌ی کوژراوه‌کانیش به‌هۆی توندوتیژیه‌کانی تێرۆریستانه‌وه‌ زیادیان کردووه‌.

به‌ختیار که‌ریم، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت هۆکاری زیادبوونی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دروستبوونی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌شڵێت ئه‌م ڕێکخراوه‌ له‌ هه‌ندێک ناوچه‌دا له‌ گه‌شه‌کردنێکی زۆردایه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی تردا تا ئه‌ندازه‌یه‌ک سنوردار کراوه‌ و ڕێگه‌ له‌ به‌ره‌وپێشچونه‌کانی گیراون.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز که‌ریم ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات به‌رنگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌ تێرۆریستیه‌ هه‌ر به‌ ته‌نها به‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ناکرێت و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی ڕوون کردۆته‌وه‌ له‌م شه‌ڕه‌دا پێویستی به‌ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و ده‌شڵێت به‌ڵێ هاوپه‌یمانێتی پێکهێنراوه‌ به‌ڵام به‌ره‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ وه‌کو پێویست فراوان نییه و هه‌ندێک وڵات هه‌ن نه‌ک هه‌ر به‌ره‌نگاری ئه‌م ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ نابنه‌وه‌ به‌ڵکو ده‌روازه‌کانیشیان بۆ ده‌که‌نه‌وه‌ وه‌ک تورکیا و ئێران.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌: ‌‌

XS
SM
MD
LG