Accessibility links

به‌ختیار شاره‌زووریی: هێزه‌ کوردیه‌کان بوونه‌ته‌ جێگره‌وه‌ی هێزی ووشکانی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به‌داعش.

  • Wrya Kalle

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش له‌عێراق و سوریادا بۆته ‌هێزێک و شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌که‌ن، بۆچی داعش له‌عێراقدا به‌هێزه‌؟، ئایا ته‌نها پشتیوانی سوونه‌یه‌ یاخوود پشتیوانی ئه‌وان یه‌کێکه‌ له‌هۆکاره‌کان؟.

له‌شه‌ڕی دژ به‌چه‌کدارانی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌مریکا ستایشی کورده‌کان ده‌کات و هاریکاریان ده‌کات ، به‌ڵام یارمه‌تیه‌کانی بۆ هێزی سه‌ربازیی عێراق سنوردارکردوه‌، هۆکاری ئه‌مه‌ چیه‌؟.

ته‌نها ڕێگای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ده‌ستیه‌وه‌ مابێت ناوچه‌ی جه‌رابلوسه‌ له‌نیوان کانتۆنی کۆبانی و کانتۆنی عه‌فرین، خه‌ڵکی ئه‌و ناوچیه‌ زۆرینه‌یان عه‌ربن و لایه‌نگری ئه‌و ڕێکخراوه‌ن، ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ وه‌ک کرێ سپی کۆنترۆڵکه‌ن، ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ بڕینی شاده‌ماری یارمه‌تیکانی له‌وسنووره‌وه‌ به‌ده‌ستیان ده‌گات و پووکانه‌وه‌ی هێزی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و له‌ناوچوونی؟.

ئه‌مه‌ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زووری نوسه‌رو چاودێری سیاسی.

شاره‌زووری ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک هۆکار ‌ له‌پشت به‌هێزبوونی داعش له‌عێراقدا هه‌یه ، یه‌کێک له‌وانه‌ لاوازی ئینتمابوون بۆ عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌ت، به‌ده‌ر له‌مه‌ش پشتیوانی ناوخۆ ‌له‌سنوری جوگرافی سونه‌ بۆ داعش هه‌یه.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌عێراقدا له‌سه‌ر 3 ئاست کارده‌کرێت، ئاستی سوونه‌و و شیعه‌و کورد، ئه‌مه‌ش توانای ناوه‌ندی لاوازکردوه‌ به‌رامبه‌ر به‌کێشه‌کانی ڕوو له‌عێراق دکه‌ن له‌سه‌ر ئاسته‌کانی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی.‌

ووریا کاڵێ ووتوێژی له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زووری کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG