کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو که داعش به‌رپرسیارێتی گرتۆته ئه‌ستۆ له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێک له پایته‌ختی یه‌مه‌ن ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌لایه‌ن که‌م دوو که‌س کوژراون و شه‌ش که‌سی تریش بریندار بوون.
له‌و هێرشه‌دا مزگه‌وتی قه‌بات ئه‌لمه‌هدی له شاری کۆنی سه‌نعا کرابوو به ئامانج که سه‌رهه‌ڵداوه شیعه‌کانی ناسراو به حوسی و که‌سانی تر نوێژیان تێدا ده‌کرد.
گروپی داعش له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌یان گرته ئه‌ستۆ و ده‌ڵێن ئامانجیان حوسیه‌کان بوو، که سونه توندڕه‌وه‌کان به بێ‌بڕوا له قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن.
ئه‌مه دوهه‌م هێرشه له‌م هه‌فته‌یه له سه‌نعا ڕووبدات له ڕۆژی چوارشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ڕوویدا و چوار که‌س کوژران و 60 که‌سیش بریندار بوون. داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی گرته ئه‌ستۆ.