Accessibility links

نه‌وزاد هیتێوتی:ئه‌مه‌ریکا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌بێت رێبازه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ کورد بگۆرێت

  • Jani Diylan

Nawzad Hetuti

Nawzad Hetuti

رێبازه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌ تاێبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ کورد قسه‌ و باس و ره‌خنه‌یه‌کی زۆری له‌سه‌ره‌.

نه‌وزاد هیتێوتی خوێندکاری دکتۆراه‌ له‌ باره‌ی رێبازی ده‌روه‌ی وڵاته‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ کورد له‌ زانکۆێ لیسته‌ری ئینگلستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ سه‌رده‌می ئوباما روبه‌رووی کێشه‌ و ره‌خنه‌ی زۆر بوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئوباما له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، سیاسه‌تی کشانه‌وه‌ی له‌به‌ر گرتبوو و گرنگی خستنه‌ سه‌ر ئاسیای ناوراست و ناوچه‌که‌ بوه‌ هۆێ بۆشاییه‌کی سیاسی و هه‌ر وه‌ها له‌به‌ر نه‌گرتنی سیاسه‌تێکی ئاکتیڤ له‌ عێراق و ناوچه‌که‌دا بوه‌ هۆێ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ری تیره‌یی و ئاێینی له‌ ناوچه‌که‌دا و سه‌رهه‌ڵدانی گروپه‌ تیرۆریسته‌کان. کاک نه‌وزاد ده‌شڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رژه‌وه‌بدیه‌کانی له‌ کوردستان بپارێزێت ده‌بێت رێبازه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ کورد بگۆرێت".

XS
SM
MD
LG