Accessibility links

ناسر باباخانی: چاوه‌روانی ئه‌وه‌ ده‌کرا له‌ به‌رامبه‌ر ‌ سێداره‌دانی مه‌نسور ئاروه‌ند ئه‌و حیزبانه‌ی ئێمه‌ کاریگه‌ریان له‌ ناوه‌وه‌ هه‌بێ

  • Jani Diylan

Nasser Babakhani ناسر باباخانی

Nasser Babakhani ناسر باباخانی

ئێران له‌ هه‌فته‌ی رابوردوو مه‌نسور ئاروه‌ند که‌ زیندانیه‌کی کورد بوو له‌ سێداره‌ دا، به‌ڵام نه‌ دۆسیه‌که‌ی وا رۆماڵ کرا و نه‌ لایه‌نه‌ کوردیه‌کانیش به‌و جۆره‌ هاوسۆزی و هاو خه‌می خۆیان نیشان دا.

ناسر باباخانی رۆژنامه‌ نووس و مامۆستای زانکۆ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"له‌ راستی و له‌ بناغه‌دا‌ کۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌ یه‌کم رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه‌ هه‌تا هه‌نۆکه‌ پرسی له‌ سێداره‌دانی دژه‌ به‌رانی سیاسی، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ روانگه‌ی بیروباوه‌ری سیاسیه‌وه‌ جیاوازیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه‌، له‌ راستیدا ده‌کرێ بڵێن شتێکی تازه‌ نییه‌، کۆماری ئیسلامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ره‌خنه گرتنیی سیاسی یان ره‌خنه‌ گرتنێک به‌ لێکدانه‌وه‌ی خۆیان هۆکاری ئاسایشی له‌ دوواوه‌ بێ وه‌ڵامه‌که‌یان ته‌نیا و ته‌نیا زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ و له‌ سێداره‌ بوه‌. کاک ناسر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت یه‌کێک له‌ لاوازیه‌کانی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ رووداوێکی له‌و جۆره‌دا نه‌بوونی گووتارێکی هاوبه‌ش و کارێکی هاوبه‌شه‌ له‌ هه‌مبه‌ر به‌ میدیایی کردن و به‌ گوێ راگه‌یاندنی بنکه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤه‌. کاک ناسر ده‌شڵێت له‌و حه‌ره‌که‌ته‌یدا که‌ شه‌هید مه‌نسور ئاروه‌ند له‌ سێداره‌ دراوه‌ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ ده‌کرا ئه‌و حیزبانه‌ی ئێمه‌ کاریگه‌ریان له‌ ناوه‌وه‌ هه‌بێ و نێوخۆش به‌ جۆڵه‌ بخه‌ن، به‌ڵام ئه‌و شوێن دانه‌ری من نابینم".

XS
SM
MD
LG