سه‌دان پیاوی عه‌شره‌ته‌کان که خوله‌کانی مه‌شق و سه‌ربازییان بینیوه ئاماده‌ن به‌شداری له شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا بکه‌ن شانبه‌شانی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق.
زۆرێک له‌و بڕوایه‌دان وه‌ک له ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌که‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێسدا ئاماژه‌ی پێکراوه هه‌ڵوێستی پیاوانی عه‌شره‌ته سوننه‌کان له ده‌مێکدایه که حکومه‌تی عێراق ئه‌وانه‌ی جێهێشتبوو تا بکه‌ونه ده‌ستی توندڕه‌وانی سوننه ئاینزای ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه.
له نێو ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی عه‌شره‌ته‌کاندا ئه‌وانه‌شیان تیادایه که به چاوی خۆیان بینیبویان چۆن له‌شکری عێراق له مانگی ڕابردوودا هاوکاتی شه‌ڕه‌کانی ڕومادی جێی هێشتبوون.
شێخ ڕافع ئه‌لفه‌هداوی که یه‌کێکه له ڕێبه‌رانی عه‌شره‌تی ئه‌لبو فه‌هد له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ڵێت ساڵ و نیوێک زیاتر بوو داوای چه‌کمان له حکومه‌تی عێراق ده‌کرد ، داوای موچه‌مان ده‌کرد، داوای خواردن و پارێزراویمان لێده‌کردن به‌ڵام هه‌موو داواکانمان فه‌رامۆش ده‌کران تا ئه‌و کاته‌ی کاره‌سات به‌سه‌ر ڕومادیدا هات.
چه‌ک و پاره به ته‌نها ناتوانن چاره‌سه‌ری بێ متمانه‌یی نێوان به‌غدا و عه‌شره‌ته سوننه‌کان بکه‌ن که ئێستا پێویستن بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کرێت له عێراقدا.