Accessibility links

ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڕاپۆرتێکی نوێیدا ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی زێدی خۆیان جێده‌هێڵن بۆ پاراستنی ژیانیان، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پاردا هه‌شت ملیۆن که‌س زیادی کردووه‌.

ئه‌نتۆنیۆ گوته‌رس سه‌رۆکی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت گۆڕانکاریه‌کی به‌رچاو ده‌بینن له‌ هه‌ردوو ڕووی زۆربوونی ژماره‌ی ئاواره‌ و هه‌روه‌هاش که‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دابین کردنی کۆمه‌ک و یاره‌مه‌تی بۆ ئاواره‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت زۆر بوونی قه‌یرانه‌کانی جیهان بۆته‌ مایه‌ی وروژاندنێکی خراپ و ترسناکی کۆچبه‌ری به‌ شێوه‌یه‌ک به‌ ملیۆنان خه‌ڵک له‌تواوی جیهاندا که‌وتونه‌ته‌ ناو ڕه‌وشێکی نه‌گونجاوی ئێجگار خراپه‌وه‌ تا ئه‌و ئاسته‌ی په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر قاچاغچیه‌کان و بارگانه‌کان به‌ مرۆڤه‌وه‌ تا ژیانی خۆیان بپارێزن.

XS
SM
MD
LG