Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: نیگه‌رانیه‌کان له‌سه‌ر نه‌ناردنی ڕاسته‌وخۆی چه‌ک بۆ کورد له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌

  • Balen Salih

سیناتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رنوسی پێدانی ڕاسته‌وخۆی چه‌ک به‌ کورد له‌ عێراقدا په‌سه‌ند ناکات.

ئه‌م به‌رنوسه‌ به‌رنوسێکی هاوبه‌شی ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی کۆماری و دیموکرات بوو له‌ سیناتدا که‌ ده‌سه‌ڵات ده‌دات به‌ سه‌رۆکی ئه‌مریکا تا چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی له‌شکری بدات به‌ کورد به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا.
هاوکات حکومه‌تی عێراق خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌م په‌سه‌ند نه‌کردنه‌. له‌ناو سیناتدا ده‌نگ هه‌ن له‌وانه‌ی ئه‌م به‌رنوسه‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه‌ وه‌ک ده‌ڵێن‌ ناخوازن په‌یامێکی وه‌ها بده‌ن به‌ به‌غدا که‌ ئه‌مریکا یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقی ناوێت و ده‌شڵێن فه‌رامۆش کردنی به‌غدا له‌ ئێستادا کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی ده‌بێته‌ سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی بۆ له‌ناوبردنی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دانراوه‌ و هه‌روه‌هاش هاندانێکه‌ بۆ دابه‌شبوونی سوننه‌ و شیعه‌ و کورد.

میوانی به‌رنامه‌:

سه‌ردار عه‌بدوڵا، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌ عێراق و پێدانی ڕاسته‌وخۆی چه‌ک به‌ کورد، جۆن کیربی،ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ کۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا وتی "ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پێدانی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی له‌شکری به‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌م دابینکردنه‌ش له‌ ڕیی حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ ده‌بێت له‌ به‌غدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر ئاماژه‌یه‌ک به‌وه‌ی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی له‌شکری و ئه‌و شتانه‌ی پێویستیانه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ دابین ناکرێت، ڕێک و ڕه‌وان نادروسته‌. ئه‌مه‌ش له‌ ڕێی حکو‌مه‌تی عێراقیه‌وه‌ له‌ به‌غدا کراوه‌. به‌غدا‌ دوو دڵ نییه‌ و دڵنیاییشی داوه‌ له‌وه‌ی ڕێگه‌ له‌ ناردنی ئه‌و چه‌ک و که‌ره‌سته‌ له‌شکریانه‌ ناگرێت. من به‌ دیاریکراوی قسه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی سینات ناکه‌م به‌ڵام ده‌توانم بڵێم پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی پێویستیانه‌ به‌ده‌ستیان ده‌گات و تاووتوێی ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ ده‌که‌ین تا زیاتریشیان به‌ده‌ست بگات."

هاوکات حکومه‌تی عێراق خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌م په‌سه‌ند نه‌کردنه‌.
له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا هاتووه‌ پشتیوانیه‌کانی وڵاتان له‌ سه‌روه‌ری خاکی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندی له‌ به‌غدا گرنگی خۆی هه‌یه‌ له‌ شه‌ڕی دژی تێرۆریستاندا.

سه‌ردار عه‌بدوڵا: بانگه‌واز بۆ سه‌رکرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌موو پارچه‌کا‌نی کوردستان ده‌که‌م به‌ په‌له‌ پێکه‌وه‌ دابنیشن و وێنه‌ی به‌لانی که‌م هێڵه‌ گشتیه‌کانی ستراتیژیه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان بکێشن.

ئایا په‌سه‌ندنه‌کردنی ئه‌م به‌رنوسه‌ کاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر شه‌ڕی کورد و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ ده‌بێت؟
ئایا په‌سه‌ندنه‌کردنی ئه‌م به‌رنوسه‌ په‌یامی ئه‌مریکایه‌ بۆ کورد تا به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکبکه‌وێت؟
بۆ له‌مه‌ودوا به‌غدا چ هه‌ڵوێستێکی ده‌بیت به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟
ئایا کورد پێویستیه‌تی به‌ دیپلۆماسیه‌تی خۆیدا بچێته‌وه‌؟
(سه‌ردار عه‌بدوڵا) نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:

XS
SM
MD
LG