Accessibility links

ئێمه‌ و سیاسه‌ت: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له‌ هه‌رێمی کوردستان

  • Balen Salih

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق فرمانی داوه‌ ڕۆژی 20 ی مانگی هه‌شت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له‌ هه‌رێم بکرێت.

ئه‌وه‌ی که‌ زۆرێک له‌ یاساناسان جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌م فرمانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم داویه‌تی ڕه‌وایی یاسایی خۆی هه‌یه‌ له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ که‌ ناکرێت ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ته‌واو ببێت و ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک نه‌کرێت.

مه‌سعود بارزانی

مه‌سعود بارزانی

ئه‌م بڕیاره‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ ده‌مێکدایه‌ که‌ هێشتا مشتومڕی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا سیسته‌می سیاسی هه‌رێم سه‌رۆکایه‌تی بێت یان په‌رله‌مانی؟

میوانی به‌رنامه‌:
هۆگر چه‌تۆ، یاساناس و چالاکوانی سڤیڵ

به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر بۆته‌ مایه‌ی مشتومڕ له‌ نێوه‌ندی سیاسی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌یه‌ که ده‌ڵێت‌ ئه‌م بڕیاره‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌که‌ بۆ هه‌موو ئه‌و پێشنیازانه‌ی خراونه‌ته‌ به‌رده‌ست بۆ گۆڕانکاری له‌ سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا.

هۆگر چه‌تۆ

هۆگر چه‌تۆ

له‌ ئێستادا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ هه‌رێم له‌ کاردایه‌ بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له‌ سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن کاری ئه‌م لیژنه‌یه‌ ئاسان نییه‌، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی کاتێکی زیاتر پێویسته‌ بۆ هه‌موار کردنه‌وه‌کان و داڕشتنه‌وه‌ی به‌نده‌کانی ده‌ستور و هه‌روه‌هاش وه‌ک ده‌گوترێت هێشتا ئاسۆیه‌ک دیار نییه‌ بۆ ڕێکه‌وتنی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پره‌نسیپی چۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستوره‌.

ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکرێت بوونی قه‌یرانێکی قوڵی داراییه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ئه‌گه‌ر کرا ئه‌وا بودجه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت، بێ له‌وه‌ش ئاماژه‌کان له‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن ماوه‌ی دوو مانگ که‌م بێت بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌.

به‌ڵام ناشکرێت ئه‌گه‌ری کردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌ دوور بزانرێت و له‌وانه‌شه‌ بکرێت. هه‌ر بۆیه‌شه‌ له‌ ئێستاوه‌ بۆ کاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق (ئه‌گه‌ر کرا) ژماره‌یه‌ک پرسیار دێنه‌ ئاراوه‌ له‌وانه‌؛

ئایا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێمی کوردستان مافی خۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی هه‌یه‌، پاش10 ساڵی سه‌رۆکایه‌تی کردنی هه‌رێمه‌که‌؟

ئایا لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی تری هه‌رێم ( بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ده‌توانن کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم دیاربکه‌ن؟

ئایا سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ هه‌رێمی کوردستان باشتره‌ یان سه‌رۆکایه‌تی؟

ئایا له‌م هه‌لومه‌رجه‌ سیاسی و ئاسایشیه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، ده‌کرێت هه‌ڵبژاردن بکرێت؟ به‌ تایبه‌تی له‌م سه‌روه‌خته‌ی شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا.

بۆ زۆرێک له‌ لایه‌نه‌کان ده‌خوازن سه‌رۆک له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت نه‌ک ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌؟

(هۆگر چه‌تۆ) یاساناس و چالاکوانی سیڤیڵ له‌ به‌رنامه‌ی (ئێمه‌ و سیاسه‌ت) دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

XS
SM
MD
LG