Accessibility links

موته‌لب سه‌عید: به‌رێوه‌بردنێکی ته‌ندرووست له‌ هه‌ر وڵاتێکدا په‌ێوه‌ندی به‌ خواست و بریاری فه‌لسه‌فه‌ی کارگێڕی ئه‌و سیستمه‌وه‌ هه‌یه‌

  • Jani Diylan

Mutallb Saeed

Mutallb Saeed

به‌رێوه‌بردنێکی ته‌ندرووست له‌ کاروباره‌کانی هه‌ر وڵاتێک کاریگه‌ره‌ له‌ پێشخستنی ئه‌و وڵاته‌، ئاخۆ کاروباره‌کان له‌ دام و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان به‌ چ شێوه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌درێن و چۆن به‌رێوه‌ ده‌چن ؟

نووسه‌ر و رۆژنامه‌ نووس موته‌لب سه‌عید له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "به‌رێوه‌بردنێکی ته‌ندرووست له‌ هه‌ر وڵاتێکدا په‌ێوه‌ندی به‌ خواست و بریاری فه‌لسه‌فه‌ی کارگێڕی ئه‌و سیستمه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ هه‌رێمی کوردستاندا ئێمه‌ که‌م و کۆریه‌کمان هه‌یه‌ له‌ دام و ده‌زگاکانی سه‌ره‌وه‌ و نه‌بوونی ئه‌و خواست و بریاردانه و نه‌بوونی که‌سانی خه‌مخۆر و نیشتمان په‌روه‌ره‌‌. کاک موته‌لب هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت که‌م و کۆریه‌کان پێش هه‌موو شتێک ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ حکومه‌ت، پاشان تاکه‌کان. کاک موته‌لب ده‌شڵێت که‌سانێک که‌ گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتێکیان له‌ پشته‌، ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ حیزب دا نه‌بۆبێ، ده‌سه‌ڵاتێکی له‌ پشته‌وه‌ نه‌بۆبێ نه‌یتوانیه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی بکات".

XS
SM
MD
LG