Accessibility links

عه‌بدولباری زیباری: کورد ده‌بێ به‌شدار بێ له‌ رزگارکردنی موسڵ دا به‌ڵام نه‌ له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌

  • Jani Diylan

Abdulbari Zibari

Abdulbari Zibari

هه‌فته‌ی رابوردوو یه‌کمین ساڵیادی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی موسڵ دا بوو له‌ لایه‌ن رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌. ئاخۆ ساڵێک ماوه‌یه‌کی زۆر زۆر نییه‌ که‌ هێشتا ئه‌و شاره‌ رزگار نه‌کراوه‌‌ له‌ عێراقیکدا که‌ خاوه‌نی له‌شکه‌رێکه‌ به‌ نوێترین چه‌کی ئه‌مه‌ریکایی پڕ چه‌ک کراوه‌ و وڵاتێک له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی نه‌وت دا دانیشتووه‌؟

عه‌بدولباری زیباری ئه‌ندام په‌رله‌مانی عراق و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌کانی په‌رله‌مان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " بێگومان ئه‌وه‌ی له‌ موسڵ رووی دا ئه‌گه‌رێکی سه‌ره‌کی بوو و پاشان رووخانی شاره‌کانی تر تکریت و پاشان ئه‌نبار، بێگومان که‌مته‌رخه‌می هه‌بوه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆمیته‌یه‌کیان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ درووستکرد که‌ ئه‌مرۆ یه‌کم راپۆرتیان دره‌خست که‌ %90 له‌ کاره‌که‌یان جێ به‌ جێ بوه‌ و پێیم وایه‌ راپۆرتی ئه‌و کۆمیته‌ زۆر شتی نهێنی تێدا بێت که‌ شیانی هه‌یه‌ هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ی له‌ پۆستی باڵادا له‌ بواری سیاسی و له‌شکه‌ری له‌ کاره‌کانیاندا که‌م ته‌رخه‌م بن. کاک عه‌بدولباری هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ راستی رووداوی موسڵ زۆر زۆر گه‌وره‌ بوو وه‌ ئه‌و باره‌ی ئه‌مرۆ عێراق تێدایه‌ بێگومان له‌ % 90 له‌سه‌ر ئه‌نجامی رووخانی موسڵ دا بوو. کاک عه‌بدولباری سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریکردنی کورد له‌ رزگارکردنی موسڵ دا ده‌ڵێت ده‌بێ به‌شدار بێن به‌ڵام نه‌ له‌ سه‌نگه‌ری یه‌کمدا وه‌ یاخود له‌ پێشه‌وه‌ به‌ڵکۆ له‌سه‌نگه‌ر دووه‌م".

XS
SM
MD
LG