Accessibility links

ڕێگای نێوان هەردوو کانتۆنی کۆبانی و جەزیرە کرایەوە


بەپـێی هەندێـک سەرچاوە، هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە قۆڵی ڕۆژهەڵاتی گرێ سـپی چوونەتە بەشێکی شارەکەوە و هێزەکانی یەپەگەی هەردوو قۆڵی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات یەکیان گرتووەتەوە و بەمەش ڕێگای نێوان هەردوو کانتۆنی کۆبانی و جەزیرە کراوەتەوە.

زانا عومەر پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە کانتۆنی جەزیرە لە بەرنامەکانی ڕاستەوخۆی ڕادیۆکەماندا ئەمەی لە ڕاپـۆرتێـکدا باسکرد و گوتی هەروەها هێزەکانی یەپەگە لە قۆڵی ڕۆژئاوای گرێ سپـی کە لە کانتۆنی کۆبانیـیەوە دەرچوون هەر ئەمڕۆ بەیانی بە هێزەکانی یەپەگە گەیشـتوونەتەوە کە لە قۆڵی سەری کانیـیەوە دەرچووبوون. بەمەش ڕێگای نێوان هەردوو کانتۆنی کۆبانی و جەزیرە کرایەوە و ئیدی بە ئاسانی کۆمەکەکان دەگەنە کانتۆنی کۆبانی.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی دەڵێن هێزە کوردیـیەکان کەوتوونەتە ئازاردانی عەرەبەکانی ئەو ناوچەیە، پەیامنێرمان زانا دەڵێت ئەو هێزانەی یەپەگە لەگەڵ هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کە لە پـێـکهاتەی عەرەبن ئێسـتا نزیکەی سێ هێندەی هێزەکەی داعشن و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هێزەی داعش چونکە ڕێی ڕەققەی لێ بڕاوە و هیچ ڕێگایەکی لە دیوی سوریاوە بۆ نەماوەتەوە بۆ ئەوەی کۆمەکی پـێ بگات ورەی ڕووخاوە، بۆیە هیچیان لە بەردەمدا نەماوە تەنها پـرۆپاگەندەی لەو جۆرە بکەن، بەو هیوایەی فشارێـک بخرێتە سەر یەپەگە و هێزەکانی دیکە شەڕەکە ڕابگرن.

درێژەی ڕاپـۆرتەکەی زانا عومەر لەم فایلە دەنگیـیەدایە. هەروەها سیروان قەچۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ ڕۆژنامەوان ڕەزان بێزار وتووێژی کردووە کە لە ئێسـتادا لە سەر سنووری گرێ سپـیـیە لە دیوی تورکیا.

XS
SM
MD
LG