Accessibility links

عیماد ئه‌حمه‌د: به‌پێی یاسا سه‌رۆکی هه‌رێم دوو جار مافی سه‌رۆکایه‌تی کردنی هه‌یه ئیتر نازانم بۆ ئه‌مجاره‌ چ ده‌رچه‌یه‌کی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌‌

  • Balen Salih

عیماد ئه‌حمه‌د

عیماد ئه‌حمه‌د

به‌پێی بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌بێت ڕۆژی 20 ی مانگی هه‌شت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بکرێت له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

ئه‌م دۆسێی هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆک بۆ هه‌رێم مشتومڕێکی هه‌م سیاسی و هه‌میش یاسایی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا دروستکردووه‌ و هه‌ر لایه‌نێکی سیاسیش ڕای خۆیی هه‌یه‌.

ده‌مڕاستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت لایه‌نه‌که‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسییدا ئه‌وه‌ی به‌لاوه‌ باش و په‌سه‌نده‌ که‌ سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمی کوردستان سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی بێت و پابه‌ند بوونیش هه‌بێت پێوه‌ی چونکه‌ وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌که‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای کوردیشه‌ و گونجاویشه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقدا، به‌ڵام ده‌شڵێت هێشتا مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌م فرمانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کۆنه‌بۆته‌وه‌.

لایه‌نه‌ سه‌ره‌کیه‌ سیاسیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ به‌شدارن له‌ حکومه‌تی بنکه‌ فراوانی هه‌ێمه‌که‌دا به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نییه که‌ ناکۆکی له‌ نێوانیاندا نییه‌ له‌سه‌ر زۆر له‌و دۆسێیانه‌ی هه‌ن. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ ده‌توانن بگه‌نه‌ گونجاندنێکی سیاسی یان له‌به‌ردانه‌واندنێکی سیاسیانه‌ ؟

عیماد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی تر نییه‌ و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان بکه‌ین ئه‌وا کۆبه‌ندی له‌ هه‌موو شتێک باشتره‌ و ئه‌گه‌ریش ئه‌مڕۆ ئه‌و هاوڕاییه‌ نه‌بێت ئه‌وا مه‌رج نییه‌ بۆ سبه‌ی دروست نه‌بێت و له‌ یه‌کتر دابڕان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ک نییه‌.

به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ عیماد ئه‌حمه‌د ده‌مڕاستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG