ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا و کاربه‌ده‌ستێک ڕاده‌گه‌ێنن دوو بۆمب له گه‌ڕه‌کێکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت له ناوه‌ندی شاری حومس ته‌قیونته‌وه زیاتر له 24 که‌سی بریندار کردووه.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌شڵێت یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بوو له ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگایه‌ک که 27 که‌سی تێدا بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستانی خۆجێی له حومس ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی دوهه‌م بۆمبێک بوو که له نیو تاکسیه‌کدا دانرابوو، ئه‌وه‌ش پێنج خوێندکاری زانکۆی به‌عسی بریندار کرد له شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغدا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.