Accessibility links

شه‌ماڵ به‌شیری: هیچ ره‌هه‌ندێکی ستراتیژی وه‌ یاخود نیشتمانی له‌ لێدوانه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ سه‌رکه‌وتنی هه‌ده‌په‌ به‌ دی ناکرێ

  • Jani Diylan

Shamal Bashiri

Shamal Bashiri

له‌ ده‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا گه‌رچی زۆری کوردستانیان به‌ زۆری پشتێوانی خۆیان بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌ربری، به‌ڵام ئه‌و ره‌خنه‌ش هه‌یه‌ که‌ به‌شێک له‌ لایه‌نه‌کان له‌ هه‌ر چوار به‌شی کوردستان یان بێده‌نگیان نواند وه‌ یاخود لایه‌نگیری خۆیان له‌ ئه‌ردوگان و ئاکه‌په‌ ده‌ربری.

شه‌ماڵ به‌شیری چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" من له‌و بروایه‌دام لایه‌نه‌کانی کوردستان به‌سه‌ر سێ به‌ره‌دا یان سێ تێراونیندا دابه‌ش کراوون که‌ لایه‌نگیریان له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیان ده‌کرد و پێیان وابێ ئه‌مه‌ ده‌بێت پشتگیری بکرێت و کاریگه‌ریه‌کی ئیجابی ده‌بێت وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی دیموکراتیانه‌ له‌ وڵاتێکی دراوسێ و بێگومان کاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و پارچه‌کانی تری کوردستان. کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌شێک له‌م لایه‌نانه پشتگیری ئاشکرایان کرد و ته‌نانه‌ت به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوون، به‌شی دوه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ بوون که‌ پێیان وابوو و ته‌واو دڵنیا نه‌بوون ئایا پارتی ‌دیموکراتیکی گه‌لان سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست ده‌هێنێ یان ناهێنێ، بۆیه‌ نه‌یان ده‌وێرا به‌ هیچ چه‌شنێک هه‌ڵویسێک نیشان بده‌ن که‌ یان بکه‌وێته‌ خانه‌ی ئه‌م به‌ره‌ی که‌ له‌ دژی هه‌ده‌په‌ بوو یان ئه‌و به‌ره‌ی پشتگیری هه‌ده‌په‌ی ده‌کرد، بۆیه‌ له‌م ناوه‌راسته‌دا مانه‌وه‌ و ویستیان چاودێری رووداوه‌کان بکه‌ن، لایه‌نی سیه‌میش له‌ ئاستی باشوری کوردستاندا که‌ وه‌کو به‌ره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ناوی بکه‌م، ئه‌م به‌ره‌یه‌ بوو که‌ به‌ به‌رده‌وامی پشتێوانی له‌ پارتی داد و گه‌شه‌پێدانده‌کرد و پێی وابوو ده‌توانێت ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام بکات که‌ پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم له‌ درێژایی 10 ساڵی رابوردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته‌ پێکیهێناوه‌ وه‌ ئه‌و ئیمتیازانه‌ له‌سه‌ر لاق ده‌هێڵێته‌وه که‌ له‌ 10 ساڵی رابوردوودا توانیویانه‌ له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌م له‌ چوارچێوه‌ی حیزبی، ئابوری و تاکه‌ که‌سی بهێڵنه‌وه‌. کاک شه‌ماڵ ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مرۆ ئێمه‌ ده‌یبینین و له‌ لێدوانه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دا ده‌یبینین هیچ ره‌هه‌ندیکی ستراتیژی، ره‌هه‌ندێکی نیشتمانی به‌ داخه‌وه‌ ناتوانین به‌دی بکه‌ین".‌

XS
SM
MD
LG