Accessibility links

کاربەدەسـتێـک: تەرمی تاریق عەزیز لە فڕۆکەخانەی بەغدایە

  • VOA News

کاربەدەستێـکی عێراق دەڵێت تەرمی تاریق عەزیز لە فڕۆکەخانەی بەغدایە و لە ژێر چاودێریـیەکی توندایە.

کاربەدەسـتەکە کە لە دەزگای هاتوچۆی ئاسمانی عێراقە ڕۆژی هەینی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوتووە بڕیاربوو دوێنێ پـێنجشەممە تەرمەکە ڕەوانەی عەممانی پایتەختی ئوردن بکرێت، بەڵام هەندێـک دۆکۆمێنتی فەرمی تەواو نەبووبوو، بۆیە ڕەوانەکردنەکە دواخرا.

گوتیشی ئەمڕۆ هەینی بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئوردن بەرەو عەممان دەبرێت.

جێی ئاماژەیە دوێنێ پـێـنجشەممە کچی تاریق عزیز گوتی دایکی پـێی ڕاگەیاندووە کەوا تەرمەکەی باوکی لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕفاندوویانە.

تاریق عەزیز کە کاربەدەسـتێـکی گەورەی عێراق بوو لە سەردەمی سەدام حسێن، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە نەخۆشـخانەیەکی شاری ناسریـیەی باشوری عێراق کۆچی دوایی کرد، پاش ئەوەی لە زیندانی ئەو شارە دووچاری نەخۆشیـیەکی کتوپـڕی دڵ بوو.

XS
SM
MD
LG