Accessibility links

سه‌روه‌ر عه‌لی: داواکارین له‌ مه‌لا به‌ختیار کارێکی زۆرتر بکات و پابه‌ندی قسه‌ و به‌ڵێنه‌کانی بێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی خانه‌قین و شارۆچکه‌کانی

  • Jani Diylan

Sarwar Ali

Sarwar Ali

له‌ شاری خانه‌قین هه‌ڵمه‌تێکی واژوو کۆکردنه‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌عدیه‌( قزره‌بات) و جه‌له‌ولا(قه‌ره‌غان) بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.

Jalawla

Jalawla

​سه‌روه‌ر عه‌لی چالاکی کاروباری سڤیل له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ دوای ئه‌وه‌ی وه‌کو ئه‌نجومه‌نی خانه‌قین له‌ ساڵی 2006 بریارمان دا و داوامان کرد خانه‌قین بکه‌وێته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئێمه‌ ئێستا داوامان کردووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بریاری خۆیان بده‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان پاش پیاده‌ نه‌کردنی به‌ندی 140 تا ئێستا. کاک سه‌روه‌ر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ داخه‌وه‌ حکه‌مه‌تی ناوه‌ند فیشاری سیاسی دێنێته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ و ده‌ست تێکه‌ڵاوی کاروباره‌کانی ده‌کا و تا ئێستا له‌ رووی له‌شکه‌ری و سه‌ربازیه‌وه‌ هیچ رێگایه‌کی نه‌داوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت به‌ش به‌شی کردووه‌ و هه‌وڵی رێگا گرتن له‌ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌دات بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. کاک سه‌روه‌ر ره‌خنه‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت بێجگه‌ له‌ قسه‌ تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێکیان نه‌ناوون و ده‌شڵێت له‌ رێگای ئێوه‌وه‌ داوا له‌ مه‌لا به‌ختیار ده‌کین کارێکی جدی بکات بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ و پابه‌ندی قسه‌ و به‌ڵێنه‌کانی بێت له‌ گه‌رانه‌وه‌ی خانه‌قین و شارۆچکه‌کانی".

XS
SM
MD
LG