فلیمی لەعنەتی میزۆپـۆتامیا کە فلیمێـکی ترسناکە لە هەولێر وێنەی گیراوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئاکتەرانی بیانی. هەرچەندە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێنەگرتنی فلیمەکە لە هەولێر ڕاوەستا، بەڵام دەرهێنەر و تیمی فلیمەکە درێژەیان بە کارەکەی خۆیان لە ئوردن دا.
بڕیارە فلیمکە لە هاوینی ئەمسـاڵدا بێتە نێو سینەماکانەوە.
لە وتووێژێـکدا لەگەڵ سەما دزەیی لە دەنگی ئەمەریکا، سیما یازدەنفەر نەخشەدانەری فلیمەکە باس لە کارەکەیان دەکات.