Accessibility links

جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا سەردانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق دەکات


لە شاری هەولێر ڕۆژی سێشەممە 9 ی حوزەیران پـرێس کۆنفرانسێـکی هاوبەش لە نێوان فەلاح مستەفا بەرپـرسی فەرمانگەی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردسـتانی عێراق و دیدیەر ڕیندەرز جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و وەزیری کاروباری دەرەوەی بەلجیکا بۆ میدیاکان سـازکرا.

فەلاح مستەفا ئەنجامی سەردانەکەی شاندی بەلجیکای ڕاگەیاند کە لەگەڵ سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی و بەرپـرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە و ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندیـیەکانی هەردوولا کرد.

درێژەی ڕاپـۆرتی عومەر فەرهادی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە هەولێر لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:48 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG