کاربەدەسـتان لە عێراق دەڵێن چەند چەکدارێـکی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ئەنجومەنی شارۆچکەی عامریـیەی فەلـلوجە لە پارێزگای ئەنبار و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 2 کەس کوژراون.
سەباح عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنەکە بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوت ڕۆژی سێشەممە لەو کاتەی ئەنجومەنەکەیان لە کۆبوونەوەدا بوو، 2 چەکدار بە جلوبەرگی پـۆلیسەوە هێرشەکەیان کرد، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژران بەر لەوەی بۆمبەکانیان بتەقێنـنەوە. گوتیشی پـۆلیسێـک و کەسێـکی سیڤیلیش کوژراون.
هەروەها 5 کەسی دیکە برینداربوون، لەوانە شاکر ئەلعیساوی سەرۆکی ئەنجومەنەکە.
دەسەڵاتداران پاش ڕووداوەکە قەدەغەی هاتوچۆیان لە شارۆچکەکە ڕاگەیاند کە 40 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەختەوە دورە.