Accessibility links

جه‌نگیز چاندار: پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیادا هه‌ر ته‌نها به‌ ناو هه‌یه‌ به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی نییه‌ و هۆکاره‌که‌ش ئاکه‌په‌یه‌

  • Balen Salih

جه‌نگیز چاندار

جه‌نگیز چاندار

به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی تورکیا، پارتی داد و گه‌شه‌ پێدان یان ئاکه‌په‌ پاشه‌کشه‌یه‌کی به‌رچاوی کردووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ 13 ساڵی ڕابردوودا که‌ له‌ ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته‌که‌دا به‌رده‌وام سه‌رکه‌وتووی پله‌ یه‌ک بووه‌.

وه‌ک چاودێر ده‌ڵێن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گه‌وره‌ترین سه‌ختی که‌ ڕووبه‌ڕووی ئاکه‌په پارتی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا بووه‌وه‌، بریتی بووه‌ له‌ بوونی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) .

هه‌وڵی هه‌ره‌ سه‌ره‌کی هه‌ده‌په‌ تێپه‌ڕاندنی ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا ده‌ بووه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.

جه‌نگیز چاندار، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ناوداری تورکیا ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن په‌یامی تورکیایان دا به‌ گوێی ئاکه‌په‌ و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیشدا.

به‌ڕێز چاندار ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌نجامه‌ به‌راییانه به‌ربه‌ستێکی ڕوون و ئاشکرای خسته‌ به‌رده‌م هه‌وڵ و خواسته‌کانی سه‌رۆک ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، که‌ ده‌یه‌وێت ببێته‌ سه‌رۆک و فه‌رمانڕه‌وای تورکیا وده‌شڵێت ئه‌و خواست و هه‌وڵانه‌ی ئه‌ردۆغان تورکیا ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێڕه‌وێکی ئێجگار ترسناکی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها.

هه‌ندێک له‌ ڕه‌خنه‌گران له‌ هه‌دپه‌ ده‌ڵێن هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر ئاستی تورکیا کاری سیاسی ده‌کات و ناتوانێت کارێکی ئه‌وتۆ بۆ کورد بکات هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئاکه‌په‌ کردوویه‌تی.

جه‌نگیز چاندار ده‌ڵێت به‌ڵێ ڕاسته‌ هه‌ده‌په‌ هه‌ر ته‌نها ڕێکخراوێکی کوردی نییه‌، به‌ڵکو هاوبه‌ندیه‌کی به‌رفراوان و گه‌وره‌ی لایه‌نگرانی دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤه‌ و ده‌شڵێت به‌ڵام به‌شی سه‌ره‌کی هه‌ده‌په‌ له‌ کورده‌کان پێکدێت و به‌بێ کوردیش ئه‌م جۆره‌ هاوبه‌ندییه‌ شییانی نه‌ده‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ پشتیوانی بکرێت.

له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نگیز چاندار نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG