Accessibility links

ئارێز عه‌بدوڵا : عێراق له‌ نێوان دوو به‌رداشی ئێران و ئه‌مریکادایه

  • Balen Salih

ئارێز عه‌بدوڵا

ئارێز عه‌بدوڵا

براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێشتاش ستراتیژیه‌تێکی ته‌واومان نییه‌ بۆ شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌شڵێت وابه‌سته‌یی زیاتر پێویسته‌ له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌ میانه‌ی به‌شداریکردنیدا بووه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی سه‌ره‌کی پیشه‌سازی له‌ ئه‌ڵمانیا که‌ به‌وڵاتانی کۆمه‌ڵه‌ی 7 ناسراوه‌.

ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت به‌ داخه‌وه‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هێشتا عێراق مه‌ترسیه‌کانی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ ڕژدی وه‌رنه‌گرتووه‌، وه‌ک ده‌ڵێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی زۆر جار له‌ بایه‌خی ئه‌و شه‌ڕه‌ که‌م ده‌کرێته‌وه‌ و هێشتاش عێراق نه‌ هه‌وڵێکی ڕژدی داوه‌ و نه‌ پلانێکی ستراتیژی هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌و ڕه‌وشه‌ی عێراقی تیادایه‌ به‌تایبه‌تی له‌م شه‌ڕه‌ی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا ڕه‌وشێکی ئاسان نییه‌ وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نها پشت به‌ ئێران ببه‌ستێت ئه‌وا ناتوانێت ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ببێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ریش به‌ ته‌واوه‌تی پشت به‌ ئه‌مریکا ببه‌ستێت و مه‌رجه‌کانی ئه‌مریکاش به‌جێبگه‌یه‌نێت ئه‌وا ڕه‌نگه‌ ئێران قسه‌ی خۆی هه‌بێت و کارتی فشاری خۆی به‌کاربهێنێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG