Accessibility links

ئارام جه‌مال: هه‌وڵ هه‌بووه‌ بۆ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیادا به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵێکی به‌ به‌رنامه‌ بووایه‌ ئه‌وا ده‌بووه‌ گرفت

  • Balen Salih

ئارام جه‌مال

ئارام جه‌مال

هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستکراوه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی تورکیا و سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) توانیویه‌تی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ده‌ تێبپه‌ڕێنێت.

به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌ ڕاسته‌قینه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئه‌و ئه‌نجامانه‌ن که‌ له‌ناو بنکه‌کانی ده‌نگداندان و ده‌شڵێت چه‌ندێک ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ نێوان ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان و ئه‌نجامه‌ فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردندایه درێژ بێت ئه‌وه‌نده‌ ئه‌گه‌ری فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا زیاد ده‌کات.

ئارام جه‌مال ده‌ڵێت چو‌نکه‌ نزیکه‌ی 56 ملیۆن که‌س له‌ هه‌ڵبژاردنێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی تورکیادا ده‌نگ ده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه‌ هه‌رچۆنێکیش هه‌وڵ بدرێت بۆ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کردن کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نابێت به‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و ده‌شڵێت جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی تورکیا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG