ململانێی توندی نێوان عه‌شایه‌ری شیعه و سوننه ڕێگری له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا دروست کردووه.
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئاماژه به‌وه ده‌کات هاتنی داعش ململانێی توندی له نێوان عه‌شایه‌ری شیعه و سوننه‌ی پارێزگاکه‌دا دروست کردووه و ده‌ڵێت " ئه‌و بارگرژییه وای کردووه چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێگه به دانیشتوانه سوننه‌کانی هه‌ندێک ناوچه‌ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین نه‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان".
مه‌لا حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌سیه‌تیه‌ی شیعه‌و سوننه‌کان له هه‌وڵدان بۆ هێوردکردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژییه‌ی دوای هاتنی داعش له نیوان شیعه‌و سوننه‌کاندا له هه‌ندێک ناوچه دروست بووه.